پێشانگەیەکی هاوبەش بۆ مامۆستایانی هونەر لە گەلەری میدیا کرایەوە

پێشانگەیەکی هاوبەش بۆ مامۆستایانی هونەر لە گەلەری میدیا کرایەوە

مامۆستایانی بواری هونەر لە درێژە کار و چالاکییەکانیاندا، یەکەمین پێشانگەی هاوبەشیان بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان «بەکر کەریم» ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و «فەرهەنگ غەفوور» بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لە گەلەری میدیا کردەوە.

لە پێشانگەکەدا 48 تابلۆی رەنگین نمایشکران، کە زۆربەی تابلۆکان گوزارشتیان لە سروشتی جوانی کوردستان و چوار وەرزی ساڵ دەکرد، هەروەها بەشێک لە تابلۆکان گێڕانەوەی شۆڕشەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکرد و 20 مامۆستای شێوەکاری دەست رەنگین بەشداریان لەم پێشانگا هونەرییەدا کرد.

پێشانگەیەکی هاوبەش بۆ مامۆستایانی هونەر لە گەلەری میدیا کرایەوە

هێرش مەغدید باشا، مامۆستا و شێوەکاری بەشدار لە پێشانگاکەدا بە «گوڵان»ـی راگەیاند: تابلۆکانی نێو ئەم پێشانگەیە تێکەڵ بوونی رەنگە لەگەڵ سروشتە دڵڕفێنەکەی کوردستاندا، بەتایبەت لە وەرزی پایز و زستاندا، کە سروشت جوانتر خۆی دەنوێنێت و گەڵای دارەکان کەرەستەیەکی جوانن بۆ تابلۆکان و روخسارێکی ئەفسونایی نیشان دەدەن، بۆیە ئێمەش هەوڵمانداوە زیاتر کار لەسەر وەرزەکانی کوردستان بکەین، کە لە دنیادا سەرسامن بەو سروشتەی ئێمە.

جێگەی باسە، پێشانگەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکیی قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردە و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری کرابۆوە و تەنیا یەک رۆژیش بەردەوام دەبێت.

Top