بەهای خۆراكیی فاسولیای سەوز
فاسولیای سەوز Green beans دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ڤیتامینەكانی A، K، C، B1، B3، B9 (فۆلەیت)، لەگەڵ كانزاكانی ئاسن، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كالسیۆم، زینك، فۆسفۆر. سوودە تەندروستییەكان فاسولیای سەوز: هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، خۆپاراستن لە قەبزی، هاوسەنگكردنی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە، كە ڕۆڵی هەیە لە هەرسكردنی هەڵمژینی ماددە خۆراكییەكاندا، كۆنترۆڵكردنی هەستی برسیبوون و كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن، باشتركردنی تەندروستیی ئێسكەكان بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ڤیتامین K لە فاسولیای سەوزدا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، هاندانی گەشە و پەرەسەندنی كۆرپە لە ئافرەتی دووگیاندا، سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش بەرانبەر بە هەوكردن و نەخۆشییەكان لەوكاتەی كە فاسولیای سەوز ڕێژەیەكی باشی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە و ئەم ڕۆڵە گرنگە دەبینێت، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، پاراستنی تەندروستیی دڵ لە ڕێگەی جێگیركردنی پەستانی خوێن و دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL لە خوێندا، هەروەها خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ماددەی كلۆرۆفیل لە فاسولیای سەوزدا.