“١٦ی ئاب ڕۆژێکی پڕشنگدارە لە مێژووی سیاسی گەلەکەماندا”

“١٦ی ئاب ڕۆژێکی پڕشنگدارە لە مێژووی سیاسی گەلەکەماندا”

پارتی دیموکراتی کورد-کوردستان کە لەسەر دەستی “بارزانی باوک” دامەزرا، بۆ ئەو قۆناغە هەستیارەی کە گەلەکەمان تێیدا گوزەری دەکرد پێویستیەکی حاشا هەڵنەگربوو؛ چونکە بارودۆخی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی لە ئاراستەی ئاسایی خۆی دەرچوو بوو، و رۆڵەلەکانی گەلەکەمان تەواو بێ هیوا ببون و لە ئەنجامی شکستی شۆڕشەکانی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان؛ پارتی و بارزانی هیوایان گەڕاندەوە و ئینتیمای تاکی کورد بۆ دوزە ڕەواکەیان بەهێز کردەوە.

پارتی و بارزانی بە فورمێکی نوێوە بەو چەشنەی کە لەگەڵ قۆناغەکەدا بگونجێت دەستیان بە شۆڕشێکی گشتگیر کرد هەم لە ڕووی مەعنەوی و هەم لە ڕووی کولتوری بە شێوازێکی زانستی و سەردەمیانە لە سەر بنەمای ئەقڵانی؛ ئەمەش وایکرد ڕۆژ دوای ڕۆژ شۆڕشی نوێی پارتی و بارزانی بەهێز ببێت و سەرتاسەری کوردستان خۆیان بە خاوەنی شۆڕش بزانن و بەرگری لە ناسنامە و کەرامەتی گەلی کوردستان بکەن.

پارتی و بارزانی دیموکراسیان هەڵبژارد بۆ مومارەسەکردنی لە شۆڕشی نوێدا لە دژی بیری ناسیۆنالیزمی عەرەبی و تورکی و فارسی
وەک چارەسەرێکی گونجاو بۆ ڕزگارکردنی گەلی کوردستان لە زوڵم و ستەمکاری داگیرکاران.

بۆیەش لە سەرەتادا دروشمی دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان بەرزکرایەوە؛ چونکە تاکە کولتور کە بتوانێت لە ناوچەکەدا بیری ڕەگەزپەرستی شکست پێ بهێنێت کولتوری دیموکراسیە؛ ئەمەش نەک هەر بە قازانجی کورد دەشکایەوە بە تەنیا
بەڵکو بە بەرژوەندی هەموو ئەو گەلانەی کە لە عێراقدا دەژیان بە گەلی عەرەبی عێراقیشەوە کۆتایی دەهات.

کەواتە پارتی و بارزانی پێش هەموو شتێک‌ پرەنسیپیی مرۆڤدوستیان هەڵبژارد و دواتر پرەنسیپی کوردایەتی، تاکو گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمانەکان بێ بەش نەبن لە مافەکانیان.

هەروەها لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی کە ڕێکەوتی(١٦ی ئابی١٩٤٦)دا هەڵاتنی خۆرێک بوو بۆ کورد و کوردستان؛ چونکە هەر لە تەمەنی لاوییەوە هێژا سەرۆک بارزانی چەکی شەرەفی لە شان کرد وەک پێشمەرگەیەکی ناو سەنگەر خەبات و تێکۆشانی هەڵبژارد بۆ ڕزگارکردنی گەلە مەینەتبار و چەوساوەکەی؛ کە هەتاکو ئەمڕۆش سەرۆک "مەسعود بارزانی" بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشاندا و، رۆڵێکی مەزن دەبینێت لەنێو سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و عێراق و نێوخۆی کوردستاندا؛ بۆ ئەوەی ئامانجی لەمێژێنەی گەلەکەی بێنێتە دی.

بەرزو شکۆدار بێت یادی پیرۆزترین ڕۆژ، ڕۆژی ١٦ی ئابی١٩٤٦ لە تێکرای رۆڵەکانی گەلی کوردستان. 

Top