مرۆڤ باجی هەڵەکانی خۆی دەدات بە قەبارەی ڕۆشنبیری و تێگەیشتنەکەی

مرۆڤ باجی هەڵەکانی خۆی دەدات بە قەبارەی ڕۆشنبیری و تێگەیشتنەکەی

چونکە جیاوازی دەکرێت لەنێوان چین و توێژەکان بەپێی ڕەنگدانەوەی هەر هەڵسوکەوتێک کە ئەنجام دەدرێت. کەسانێک هەن کەم ئەزمونترن بۆیە دەبێت زۆر لێیان نیگەران نەبین چونکە دنیابینی ئەوان لەچوارچێوەی فکرو هزریاندا ئەو بۆچونە جێگای بوەتەوە. بەکورتی ئەوەی لەسلێمانی دەگوزەرێت زۆر ڕونە و ئاشکرایە چ مەبەستێکە کێ ئاگردانەکەی خۆش دەکات و کێی لە پشتەوەیە و بۆ چ مەبەستێکە. لای خەڵک ڕونە و بەکەمی هەزمی ئەو دەربڕینە چەواشەکاریانە دەکرێت لەم قۆناغە هەستیارەدا کە ناوچەکەی گرتوەتەوە. کورد پێویستە خۆی چارەسەری برینی خۆی بکات خەڵکانی بێگانە نەدەبنە دۆست و نە یەکڕیزو و ئاشتیان بۆ ئێمە دەوێ بەڕون و ئاشکرا لەپەرلەمانی عێراق دژی هەموو بەرژەوەندیەکانی کوردن. هەر ئەم گروپانەی لای خۆمان بوون شەو ڕۆژ داوای ئەوەیان دەکرد بەغدا دەبێتە فریاد ڕەس و باوە پێڕە بۆیان. داوایان دەکرد هەموو سەروەریەکان و ڕەنجی چەند ساڵەی خەبات و شۆڕش و خوێنی شەهیدان تەسلیمی بەغدا بکرێت ئەوان زۆر جێگای متمانەن. لەم هەموو بڕو بیانەوەی بەغدا ڕۆژێ ناڕەزایەتیان دەر نەبڕی کە موچە دواکەوت یا بەتەواوی نەیان نارد . ئاخر وەک لایەن و لایەنکاری نا ئاهو نزولەی منداڵی کورد خاکی کورد مێژوی پڕسەروەری کورد خوێنی شەهیدان هەزار جار حاشا لەبیرو کردارو ئەم جۆرە بۆچونە دەکات. چۆپیتان دەگرد بۆ موچە بچێتە سەر بەغدا ئەی دوای چیتان کرد کە بەغدا کۆڵێ بڕوبیانویان هێنایەوە بێگومان هیچ. ئایە گەندەڵی لە بەغدا نیە. هەموو میلیشیاکان بەلیست و ژمارەی فۆڕم و تەوتین موچە وەردەگرن. ئایە لیستەکانیان فارس و ئەفغانی و لبنانی و غەیرە عێراقی تێدانیە. خۆ ئێوەش عێراقین و مافتان هەیە بۆچی نزەتان لێوە نایە. لەوێ لەبەسرەوە تا دەگاتەوە پارێزگای نەینەوا چەندە بازرگانی نایاسایی دەکرێت. ئەم قۆناغە دەڕوات بۆهەر دژایەتیەکی کوردستان پەشیمان دەبنەوە زوو بێت یادرەنەگ. ئێستاش چەند قۆناغی دیکەتان ماوە تەواو کوردستان بدەنە دەم کەڵپەی گورگەوە هەرەچند دەتوانن وابکەن کوردستان بێخاوەن نیە خواستی ئێوە چونکە دژایەتیە بەرانبەر گەل و نەتەوەی خۆتان هەرچی بکەن وەک پێشوتر ئەنجامی نابێت و ئایندە پەشیمانیتان بۆ دەمێنێتەوە. ئەی دوای مانگردن چی بەرنامەیەکی دیکەتان هەیە ئەویش ئەنجام بدەن تا خەنجەرێکی دیکە بدەن لەجەستەی خاک و نیشتمان. ئێوە لەچیدا ماف بەخۆتان دەدەن کە لەپەنجەکانی دەست تێناپەڕن . ئەوە میلەتە بڕیار دەدات ئەو بڕیارەی کە زۆر کۆن نەبوە و دەنگیان دا بەو لایەنانە و ئەنجام دەرکەوت متمانەی گەل بۆ کێیە. کێشەی کورد لەناو خۆیە نەک دەرەوە ئەوانەی دێن تادوێنێ دژی هەموو بڕیارەکان دەواستانەوە لەپەرلەمان دژ بە خواستی گەلەکەمان. هیچ بنەماو ناوێکی نیە هەڵدانی ئەم خێوەتە تەنها دڵخۆشکردنی ئاغاکان و کلکەکانیەتی کە بەدرێژایی سەدە هەوڵی سڕینەوەی مێژوو فەرهەنگ و زمان و بونمان ئەدەن. ئەمڕۆ بەشێک لەچینی مامۆستایانیان کردوەتە نوێنەری خۆیان بۆ سەرقاڵکردنی بارودۆخی سیاسی ناوخۆ. کاکە مامۆستایانی بەڕێز ئێوە بێهۆش بون و مردنتان تێپەڕاندوە تکایە ناوی بگۆڕن لە مان گردنی خواردن بیکەنە داواو پێشنیار بۆ حکومەتی عێراق . لەبەریتی چونتان بۆ هەولێر کاکە بچنە بغداد و لە گۆڕەپانی خۆپیشاندەران شوێن و جێگای باشەو داوای مافی گەلەکەتان بکەن ئەوکات دۆستانیشتان نزیکن باعەزێت نەکێشن بێنە سلێمانی. هەوڵی چونە هەولێردەدەن بێگومان پێتان ناچێتەسەر چونکە لەهەولێر شتی گاڵتە نیە. کەس پێشوازی لەو بەزمە ناکات هەولێر جدیە لەبڕیاردان و یەک هەڵوێستەو یەک قسەیە.

Top