ئەم شەو هەولێر و جەوییە بە یەك دەگەن

ئەم شەو هەولێر و جەوییە بە یەك دەگەن

لە كۆتای یاری جامی عێراق
ئەم شەو هەولێر و جەوییە بە یەك دەگەن
كارزان كانەبی
ئێوارەی ئەم شەو لە كاتژمێر 8 لە یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق هەردوو یانەی هەولێر و جەوییەی شاری بەغداد لە كۆتا یاری جامەكە رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییە یاریزانانی هەولێر بەوپەری ئامادەكاری باش و بە ئامادەبووانی هەزاران هاندەری وەرزشی یانەكەیان كە لە ڕۆژی هەینیەوە بە چەندین پاس گەشتی شاری بەغدادیان كردەوە چاویان لەوەیە یەكەم نازناو لە جامی عێراقیش دەستەبەر بكەن، هەولێرییەكان لە دروونێكی ئارام و پڕ ورە و كۆمەلێك ئەستێرەی یانەكەیان ماوەی چەند ڕۆژێكە لە بەغدان و سەرجەم یاریزانانیش لەوپەری ئامادە باشیدان و دەیانەوێ پلانەكانی ڕاهێنەرعەباس عوبید جێ بەجێ بكەن و بتوانن بە جامەوە بگەرێنەوە پاتەختی كوردستان، جەنگاوەرانی قەلای زەرد چاویان لە دروست كردنی ئەنجامێكی گەورەیە لە لە بەغداوە بتوانن باشترین ئاست پێكەش بكەن و سەرجەم یاریزانە ئەستێرەكانی هەولێریش شیركۆ كەریم و عەلی شاخەوان و ئاكام هاشم و هەلۆ فایەق ومەحمود خەلیل سەرجەم ئەستێرەكانی لە ئامادەباشی تەواو دان بۆ ئەم یارییە، لەبەرامبەریشدا یانەی جەوییە بە پشت بەستن بە یاریگا و هاندەران دەیانەوێ جامەكە بۆ بەرژەوەندی خۆیان یەكلابكەنەوە و سەرجەم ئەستێرەكانی یانەكەش بۆ ئەم یارییە ئامادەن، هەر چەندە ئەركیان قورسە لە بەرامبەر یانەی هەولێر كە یانەیەكی بەهێزە لەسەر ئاستی عێراق و لە قۆناغی دووەمی خولی نایابیش ئەم بەهێزییەی سەلماندوە بۆ هەردوو یانە چاویان لە جامی عێراقە لەم یارییەی ئەم شەو.

Top