هیچ کەس ولایەنێک هەڵ نەستاوە بەیارمەتیدانمان
ئاكۆ بەهادین یاریزانی موای تای یانەی پێنجوێن و هەڵبژاردەی عێراق
یانەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی یەكێك لەو یانانەی كەوا بەردەوام گرنگی بە یارییە جۆراوجۆرەكان دەدات لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق و بگرە دەرەوەش، لە شارەكە چەندین هۆڵی یاری موای تای بوونی هەیە كە خاوەنی چەندین یاریزانی ئاست بەرز و پاڵەوانن لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق و ئاسیایش، یانەكە گرنگی زۆر بە یارییە تاكیەكان دەدات بە شێوەیەكی گشتی و یاریزانانی ئەم دەڤەرەش خاوەنی چەندین مەدالیای جۆراوجۆرن لەسەر ئاستی دەرەوە ، یەكێك لە یاریزانە بەتواناكانی یانەكەش كە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە ئەویش ئاكۆ بەهادین-ە ،ناوبراو وەكو یاریزان یاری تەنیا بۆ یانەی پێنجوێن و هەڵبژاردەی موای تای عێراقی كردوە، ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 2005 قەزای پێنجوێنە و قوتابی پۆڵی 12ی ئامادییە لە دواین بەشداری كردنی نێودەوڵەتیش لە ووڵاتی تایلەند پلەی دووەمی لەسەر ئاستی ئاسیا بەدەستهێنا، ئێمەش لە نزیكەوە چەند پرسیارێكمان لێكرد سەبارەت بەم وەرزشە، ئەویش وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
دیمانە: كارزان كانەبی
*ئاستی یاری موای تای چۆن دهبینی به شێوهیهكی گشتی له شارهكانی كوردستان؟
- تاڕادەیەك بەرەو پێشچونی بەخۆیەوە بینیوە،بەتابیەتی پارێزگای سلێمانی.
*ئهنجامدانی پاڵهوانێتی كهم تا چهند دهبێته هۆكار بۆ ئهوهی ئاستی ئهم یارییه بهرهووپێش نهچێت؟
- بەدڵنیاییەوە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی زۆر باشە بۆ بەرەو پێشچونی زیاتری یاریزان چاو کراوە تر و لێهاتوو تری دەکات بۆ پاڵەوانێتی دەرەوە، بەڵام بەداخەوە لەساڵێکدا گەر یەك پاڵەوانێتی بەڕێوە بچێت لەئێستادا بەم شێوەییە.
* پێت باشه چێ بكرێت بۆ ئهوهی ئاستی یاری موای تای بهرهووپێش بچێت له كوردستان؟
- پشتگیری زیاتری یەکێتیە وەرزشییەکان بکرێت تا دەستکراوەتر بن و کارو چالاکیان زیاتر بێت، چونکە دەیان پاڵەوان هەیە بەهۆی کەمی چالاکیەوە زوو بێزار دەبن و واز دەهێنن.
*گرفتی ئەم یارییە له چی دهبینی؟
- نەبوونی شوێنێکی تایبەت وەك سەنتەرێک کە لەلایەنی ئیدارییەوە حکومەت پشتگیری بێت وسەرچاوەی خزمەت بێت بە گشت وەرزشکاران، بەبێ جیاوازی.
*چ ههستێكت ههیه دوو كار له یهك كاتدا ئهنجام دهدهیت، هونهری شەڕکردن و وهرزشیش؟
- ئەتوانم بڵێم چوار کار ئەنجام دەدەم،یەکەم: خوێندکارم،دووەم:کاسبم، سێیەم:وەرزش دەکەم،چوارەم:شەڕ کردن لەخوێنمدایە بۆ ئەوەی بەهەموو دنیا بڵێم کوردم.
*بهنیازی چی بۆ داهاتووی خۆت وهكو كوڕە یاریزانێك؟
- پەرە پێدان بەیارییەکەم بۆئەوەی بگەمە ئاستێکی باشترو بەرزتر تاوەکو شانازی بۆشارو هۆڵ و مامۆستاکەم بەدەست بێنم .
*بڕیارت نەداوە قوتابخانەیەکی گەورە بکەیەوە بۆ ئەم یارییە له پێنجوێن؟
- بەداخەوە نەخێر، چونکە هیچ کەس ولایەنێک هەڵ نەستاوە بەیارمەتیدانمان ئەو هۆڵەێکە ئێستا مەشق دەکەین تیایدا هەمووی بەهەوڵ و ماندووبوونی مامۆستاو هاوکارانیەتی.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایهنی بهرپرسی وهرزشیی؟
- داوام وایە بەجدی کار لەسەر هونەری جەنگی موای تای بکەن و ئاوڕی جدی بدەنەوە لە پاڵەوانە کوردەکان ،ئەتوانم بەشانازیەوە بڵێم لەهۆڵی(ئاسۆ)بۆهونەرەبەرگریەکان سەر بەیانەی وەرزشی (پێنجوێن) بەبێ هیچ ئیمکانیاتێکی مادی من دووەم یاریزانی ڕیزەکانی هەڵبژاردەی موای تای عێراقم.
*خهونی وهرزشیت چیه وهكو یاریزانێك؟
- پشت بەخوای گەورەو بەپشتیوانی مامۆستاو هاوکارانم بتوانم پەرە بەیارییەکەم بدەم و ئەنجامی باشتر بەدەست بێنم.
* هیوای ئهوهت نییه ههڵبژاردهی كوردستان رۆژێك له رۆژان دروست بكرێ و تۆش یهكێك بی له یاریزانهكانی؟ - بەتەکیدی خەونی هەموو کوردێكە بتوانێ بەناوی هەڵبژاردەی کوردستانەوە یاری بکات و ئاڵای نیشتمان لەسەر سەری بشەکێتەوە کاتێك لەسەر سەکۆی یەکەمییە لە پاڵەوانێتیەکاندا.
* دواین بەشداری کردنت لە تایلەند چ هەستێکت هەبوو وەکو یاریزانێکی کورد بەشداربووی؟
- سوپاسی خوای گەورە دەکەم کەتوانیومە وەکو تاکەکوردێک پلەی دوووەم بەدەست بێنم .
*به چ یاریزانێکی جیهانی سهرسامیت ؟
- سانجای، واکاو
*گرێبهستت پێشكهش كراوه له یانهكانی تر؟
- بەڵێ بەڵام لەئایندە ڕوون دەبێتەوە ئایە دەتوانم لەیانەی پێنجوێن بەردەوام بم یان بۆ یانەیەکی تر یاری دەکەم.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتایدا؟
- دەست خۆشی بۆ گۆڤاری گوڵان بۆخزمەتی بەردەوامی وەرزشیی ناوەخۆ لە تەواوی شارەكانی كوردستان.