چلەی شوانی وەرزشوانانی دێرین بەشكۆمەندی بەرێوەچوو

چلەی شوانی وەرزشوانانی دێرین بەشكۆمەندی بەرێوەچوو

چلەی شوانی وەرزشوانانی دێرین بەشكۆمەندی بەرێوەچوو
زاگرۆس نانەكەلی
 لە گۆڕستانی مەعمەل قیر لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی وەرزشوانانی دێرینی شاری هەولێر و كەس وكاری كۆچكردوو شوان تەلعەت وەرزشوانی دێرین و وشوانی وەرزشوانانی دێرین بەشكۆمەندی بەرێوەچوو.
سەرەتا لەلایەن مامۆستا كاوە محەمەد چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز خوێندرا،پاشان لەلایەن رزگار دزەیی ووتەی بنەماڵەی خوێندرایەوە كە باسی لە كۆچكردوو شوان تەڵعەت كرد بۆ جوامێری و هەڵوێستەكانی ولە وەرزش و لە دەرەوەی وەرزش،شوان بۆ ئێمە مۆركێكی شانازییە و لەیاد ناكرێت.
دواتر هەریەك لەبەڕیزان سەڵاح حەسەن خەسرۆ سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و عەبدولخالیق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی پێشووی عێراق و هونەرمەندی ناسراو خەلیل یابە و هەریەك لە وەرشوانانی دێرین شێردڵ تەحسین و تاهیر سابیر و فوئاد عوبێد ووتەیان پێشكەشكرد وتیایدا باسیان لە رۆڵی ژیر و دلێری و پاكی ئەو مرۆەیان كرد لە وەرزش و لەپۆست و كارەكانی وبەرێوەبەبردنی چلەكە لەلایەن وەرزشوانی دێرینی كوردستان هەڵۆ دزەیی و رێبازی كوڕی كۆچكردوو بەرێوەچوو.
جێگای ئاماژەكردنە لەكۆی لەشكرێك میدیاكاری وەرزشی كوردی و دەزگایەكی زۆری راگەیاندن،یەك میدیاكاری وەرزشی ودەزگای راگەیاندن بوونیان نەبوو لەم چلەیە.
ماوەتەوە بڵێین شوان تەڵعەت موشیر دزەیی ساڵی 1953 لە گوندی سیاوی شاری هەولێر لەدایكبووە،یەكێكە لە ئەستێرە دیارەكانی باسكەی عێراق و كوردستان وهەولێر،لەدەستەی دامەزرێنەری هەڵبژاردەی كوردستان ساڵی 1974 ولیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان ساڵی 1995 و یەكەم یاریزانی لاوی كوردە ساڵی 1971 لەهەڵبژاردەی لاوانی باسكەی عێراق یاریكردووە،مخابن لەرێكەوتی 14-6-2023 بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

Top