كاروانی وەرزش نۆبەرە بێ نازەكەی رۆژنامەگەری وەرزشی كوردی و 39 ساڵی تەمەنی
كاروانی وەرزش نۆبەرە بێ نازەكەی رۆژنامەگەری وەرزشی كوردی و 39 ساڵی تەمەنی
زاگرۆس نانەكەلی
كاروانی وەرزش ئەم كۆرپەلەی كە بەبێنازی لەدایكبوو،هەرچەندە لەسەردەمێكی توند و پڕ بێ هەناسە و كۆت و زنجیری خۆماڵی لەدایكبووە،بەڵام لەدایكبوونی كۆرپەلەیەكی بێناز،جوانترین دیار و ئومێد بوو بۆ رۆژنامەگەری وەرزشی كوردی ولەهەمان كاتدا ئاشنابوونی كورد بوو بە میدیای وەرزشی بەگشتی و رۆژنامەگەری وەرزشی كوردی بەتایبەتی،چونكە یەكەم و تاكە سەرچاو بوو كە ئێمەش روو لەم بوارەبكەین.
راستە كۆت و زنجیری خۆماڵی كرابوو،بەڵام لە نەبوون باشتربوو!،چونكە گەر نەبوایە وئێستا هیچی لێ شین نەدەبوو،بۆیە ئەمڕۆ یادی دەكەینەوە كەواتە بوونی هەبووە،بێگومان لایەنی ئەرێنی ونەرێنی خۆشی هەبوو،نەرێنییەكان كەهەموومان دەزانین لە رووی ئازدای بوو،بەڵام ئەرێنییەكان چەند سوودێكی بۆ میدیاكارانی وەرزشی كوردی و میدیای وەرزشی كوردی و مێژووەكەی هەبوو،لەوانە سەرەتا كاركردن لە رۆژنامەگەری وەرزشی كوردی،كۆمەڵێك وەرزشكار و نووسەر بوون بە رۆژنامەنووسی وەرزشی و هەروەها توانیان مێژووێك تۆماربكەن كەئەوان پێشەنگن و وەرزشی كوردی چالاكییەكانی دەخەنە سەر ڕووی لاپەڕەكانی ئەم رۆژنامەیە،هەروەها ناساندنی مێژووی تیپ ویانەكان و وەرزشەكانی كوردی،بگرە مێژووی وەرزشی كوردیش،جگە لە لەدایكبوونی كۆمەڵێك رۆژنامەنووسی وەرزشی كوردی لەشارو شارۆچكەكانی باشووری كوردستان.
پێتان وانیە ئەمانە هەمووی دەستكەوتی نەبیستراو و نەزاندراون و مێژوو تۆماریكردوون؟ یاخود من زیاتر لەپێوویست باسمكردووە،ئێوەش مافی خۆتانە ئەم پرسیارە بكەن،بەڵام مێژوو و كاروانی وەرزش و كارمەندەكانی وڵامی هەموومان دەدەنەوە،ئەرشیف و دیكۆمێنت وبەڵگەكانی زۆربەی زۆری ماون،بەڵام وەك ساڵیادەكەی كەس نیە (39) مۆم بێنێ وبەم بۆنەیەوە ساڵیادی بێنازی كۆرپەلەكەی رۆژنامەگەری وەرزشی كوردی بكاتەوە،لەبری ئەوەی رۆژنامەیەك تاكە سەرچاوە و نۆبەرەیە بێین یادی بكەینەوە،ئەسڵەن بەشێكی زۆری نازانێ ئەم باسە بوونیشی هەیە و گەر گفتۆگۆش بكات هەموان فەرامۆش دەكات لە زانیاری بێ زانیاری ولێدوانی بێ لێدوان و هەواڵی دروستكراو و پێشكەوتنی دواكەوتن و ....تاد.
ئەمڕۆ 39 ساڵەی مۆمی دانەگیرساو بۆ كۆرپەلە پەككەوتووەكەی رۆژنامەگەری وەرزشی كوردییە،هەموومان بەبێناز ی و بێكارسازی لەدایكبووین،بۆیە ئەمڕۆ میدیای وەرزشی كوردی لە لوتكەی بێ شارەزایی و بێنازی و بێ هەموو بێیەكانە.