هەولێر گەیشتنە فینالی جامی عێراقی

هەولێر گەیشتنە فینالی جامی عێراقی

هەولێر گەیشتنە فینالی جامی عێراقی
كارزان كانەبی
لە شاری بەغداد لە یاری پێش كۆتایی جامی عێراقی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی شاری هەولێر هەردوو یانەی حدود و هەولێر رووبەڕووی یەكتری بوونەوە، لە گێمی یەكەمی یارییە كە یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەكتر، بەڵام نەیانتوانی ئامانجەكەیان بپێكن، لە گێمی دووەمی یارییەكە لەگەڵ فیكەی ناوبژیوانی یارییەكە هەولێرییەكان دەستیان بەهێرش كردو لە خولەكی 52ی یارییەكە لە پاسێكی عەلی شاخەوان ، مەحمود خەلیل توانی تاكە گۆڵی سەركەوتنی یارییەكە تۆماربكات، لە دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی هەولێر چەندین دەرفەتی گۆڵ كردنیان لە كیس دا و لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی حدود هەوڵی ڕاست كردنەوەی ئەنجامی یارییەكەیان دەكرد، سەرئەنجامیش یانەی هەولێر بەم تاكە گۆڵە گەیشتە یاری فینالی جامی عێراقی بۆ یەكەمجار لە مێژووی یانەكە.

Top