سەرهەنگ موحسین دەدرەوشێتەوە
سەرهەنگ موحسین دەدرەوشێتەوە
هەر چەندە سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی پێشووی یانەی هەولێر ماوەی چەند وەرزێكە لە ریزی یانەی ئەمانەی شاری بەغداد یاری دەكات، لەم ماوەیەش جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكە كردۆتەوە، ئەم وەرزە سەرهەنگ موحسین ڕۆڵی كارای بینی لە سەرخستنەوەی یانەكە بۆ ریزی یانە پلە نایابەكانی عێراقی، بەڵام چەند یانەیەكیش داوای مۆركردنی گرێبەستیان لەم گۆڵپارێزە كردەوە، لەم بارەشەوە سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی كوردی لە شاری بەغداد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەو ماوەیە لە شاری بەغدادم لەگەڵ یانەی ئەمانە توانیومانە ئەم وەرزە بگەرێنەوە ریزی یانە پلە نایابەكانی عێراقی شان بەشانی یانە گەورەكانی عێراقی دەجەنگین لە خولە گەورەكەی عێراق، لەبارەی هاتنی گرێبەستی تریش سەرهەنگ گوتیشی" لە چەند یانەیەك داوا كراوم، تاكو ئێستا بڕیاری كۆتایم نەداوە كە ئەم وەرزە لەگەڵ كام یانە دەبین بۆ یاری كردن لە خولەكانی عێراقی" گوتیشی" ئەم ماوەیە لە شاری بەغداد ئاسودە بووینە و دەمانەوێ لە هەر یانەیەك یاری بكەین و خزمەت بكەین و بتوانین شوێن پەنجەمان دیار بێت لە ریزی یانەكان.
كارزان كانەبی