كەركووك هەوڵی گەڕانەوە دەدات بۆ خولی كوردستان
كەركووك هەوڵی گەڕانەوە دەدات بۆ خولی كوردستان
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی كەركووك ئامادەكاری تەواوی تێدایە بۆ گەڕانەوە بۆ یاری كردن لە خولەكانی كوردستان، دەستەی كارگێڕی یانەكەش لە هەوڵی ئەوەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆببەنەوە بۆ ئەوەی جارێكی تر یانەكە بگەرێتەوە ریزی یانە گەورەكان، لەم بارەشەوە نەوزاد قادر سەرۆكی یانەی وەرزشی كەركووك لەم بارەیەوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: لەگەڵ یانەی سلێمانی رێكەوتووین بۆ ئەوەی سەردانی وەزیری دارایی و یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بكەین، بۆ ئەوەی هەردوو یانەی كەركووك و سلێمانی بگەرێنەوە نێو ریزی یانەكانی بەشدار لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، هەوڵەكانمان بەردەوام دەكەین بۆ ئەوەی ئەم پێشنیارەی ئێمە پەسند بكەن، لە بارەی هاوكاری كردنی یانەكەش نەوزاد قادر گوتیشی" نوسراوێكم بۆ سەرۆكی حكومەت كردەوە، جگە لەوەش نوسراوێكمان بۆ وەزارەتی دارایش كردەوە بۆ ئەوەی هاوكاریمان بكەن، خۆتان دەزانن لە بەغداد هاوكاریمان ناكەن، خۆتان دەزانن حكومەتی عێراقی یارمەتی یانە كوردییەكان ناكات، چاوەڕوانی وەڵامی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری داراین بۆ هاوكاری كردنمان، ئەگەر لە خولی كوردستانیش بەشداربین بە دڵنیاییەوە لە خولی عێراقیش بەشدار دەبین، ئەگەر سەد یانە لە كەركووك هەبێت بۆ هەر یانەیەك دوو ملیۆنی بداتێ ، ئامادەیە بە 500 هەزار یاری بۆ یانەی كەركووك بكات، ئەوانەمان هەمووی بۆ بەرپرسان روون كردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانن هاوكاری یانەكەمان بكەن و ئێمەش بتوانین خزمەتی شارەكە و یانەكەمان بكەین و چاوەڕوانی هەوڵی ئەوانین.
كارزان كانەبی