ئۆتۆمبێلەکانی "ئەستۆن مارتن" لە پۆپجی مۆبایل بە سێ وەشانی جیاواز دەچنە ناو سەنگەرەکانەوە

ئۆتۆمبێلەکانی



ئۆتۆمبێلەکانی "ئەستۆن مارتن" لە پۆپجی مۆبایل بە سێ وەشانی جیاواز دەچنە ناو سەنگەرەکانەوە

 

کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل کە یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیهاندا، هاوبەشییەکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی گرانبەهای زۆر خێرا، ئەستۆن مارتن، ڕاگەیاند. بەپێی ئەم هاوبەشییە سێ ئۆتۆمبێلی گرانبەها و کارایی بەرزی ئەستۆن مارتن لە مۆبایلی پۆپجی مۆبایل بەردەست دەبن، لەگەڵ بژاردەی ڕەنگەکان تایبەت بە یارییەکە.

یاریزانەکان دەتوانن لە بەرەکانی شەڕی پۆپجی مۆبایل سواری خێراترین ئۆتۆمبێلی گرانبەها لە جیهاندا بن کە بریتییە لە DBX707، و بە ڕەنگەکانی شینی ئاسمانی و و مۆر بەردەستە. هەروەها ئۆتۆمبێلی سوپەری Aston Martin Valkyrie بە ڕەنگی ئەڵماسی گەش و سەوز بەردەست دەبێت. ئەمەش شانبەشانی ئۆتۆمبێلی DBS Volante بە ڕەنگی ڕەشی برۆنزی و پەمەیی کاڵ، لەگەڵ ڕەنگێکی نهێنی دیکە کە یاریزانەکان دەتوانن بیدۆزنەوە.

لە نێو ئەو سێ ئۆتۆمبێلەدا، Aston Martin DBS Volante یەکەم ئۆتۆمبێلی وەرزشییە کە یاریزانانی پۆپجی مۆبایل دەتوانن بە پێی ئارەزووی خۆیان سەقفەکەی بکەنەوە و دابخەن و لەگەڵ شێوازی یاریکردنیان بگونجێت. جگە لەوەش چەترێکی تایبەت بە سروشتێکی جیاواز لە ژێر ڕۆشنایی ئەم هاوبەشییە ناوازەیەدا بەردەست دەبێت.

لە لێدوانێکدا لەسەر ڕاگەیاندنەکە، ڤینسێنت وانگ، بەرپرسی بڵاوکردنەوەی پۆپجی مۆبایل لە کۆمپانیای تێنسنت گەیمس، ڕایگەیاند: "ئێمە هەمیشە بەدوای ڕێگەی نوێدا دەگەڕێین بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی پۆپجی مۆبایل و هێنانی باشترین تایبەتمەندییە نوێیەکان بۆ یاریزانەکانمان. بۆیە زۆر دڵخۆشین بەم هاوبەشیکردنە لەگەڵ ئەستۆن مارتن و هێنانی ڕەنگی نوێی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلە ئایکۆنییەکانیان لەناو یارییەکەدا، و هیوادارین ئێوەش چێژیان لێ وەربگرن!"

ڕێناتۆ بیسیگانی، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن و پەیوەندییەکان لە کۆمپانیای ئەستۆن مارتن، ڕایگەیاند: “هێنانی ئەستۆن مارتن بۆ ناو جیهانی پۆپجی مۆبایل بەشێکە لە ستراتیژییەکی کراوەمان بۆ گەیاندنی براندە ئایکۆنییەکەمان بۆ بینەرانی نوێ و بنیاتنانی ئاواتەکانمان لەگەڵ نەوەی داهاتووی هەوادارانی ئەستۆن مارتن.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە زۆر دڵخۆشین بەم هاوکارییە چونکە دەرفەت دەدات بە ملیۆنان یاریزان لە سەرانسەری جیهان بۆ ئەوەی چێژ لە خۆشی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی ئەستۆن مارتن ببینن و ئەزموون بکەن و هەندێک لە مۆدێلە ئایکۆنییەکانمان بدۆزنەوە.”

ئێستا هاوبەشی ئەستۆن مارتن لە پۆپجی مۆبایل بەردەستە! یارییەکە بێبەرامبەر بەردەستە بۆ دابەزاندن اگرتن لە App Store وGoogle Play.

Top