كەركووك پاڵەوانی بلیاردی كوردستان بوو
كەركووك پاڵەوانی بلیاردی كوردستان بوو
بە چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و بە سەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی بلیاردی كوردستان و بەبەشداری 64یاریزانی یانەكانی شارەكانی كوردستان، لە شاری كەركووك بۆ ماوەی سێ رۆژ پاڵەوانێتی بلیاردی یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەش كوڕە یاریزانانی بەشداری بووی یانەكانیش كێبڕكێ بەهێزیان لە نێوان یەكتر دەكرد بەمەبەستی بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان، بە درێژایی سێ ڕۆژی پاڵەوانێتیەكەش یاریزانانی یانەكانی شاری كەركووك بەردەوام لە هەوڵی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستەی پاڵەوانێتیەكە بوون، كەركووك بە ئاست و بەئەنجام توانی نازناوی پاڵەوانێتەكەش بە سوودی خۆیان بە كۆتایی بهێنن و لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری یاریزان و یانە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
1-یوسف عەباس-یانەی كەركووك
2-هاورێ موسا- یانەی سەورە
3-عومەر جومعە-یانەی شۆریجە
4-محەمەد عەزیز- یانەی هەندرێن
كارزان كانەبی