پریفە رزگار تەق تەقی هەڵبژارد

پریفە رزگار تەق تەقی هەڵبژارد

پریفە رزگار تەق تەقی هەڵبژارد
تیپی تۆپی بالەی یانەی تەق تەقی سەر بە قەزای كۆیە درێژەی داوە بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمەلێك لە یاریزانە بەتواناكانی یانەكانی كوردستان، بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی لاوانی یانەكانی عێراقی كە بڕیارە لە 19ی ئەم مانگە یارییەكانی بەرێوەبچێت، كارگێڕی یانەی تەق تەق بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ كچە یاریزانی شاری سلێمانی و یانەی سەنحاریبی شاری دهۆك پریڤە رزگار واژوو كرد، لە بارەی چوونی بۆ ریزی یانەی تەق تەقیش پریڤە رزگار بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: تەنیا بۆ یارییەكانی خولی بالەی لاوانی یانەكانی عێراقی لە یانەی سەنحاریبەوە پەیوەندیم بە یانەی تەق تەق كردەوە، چونكە یانەكەم بەشداری ئەم خولە ناكات، بۆیە دەمەوێ لەماوەی بەشداری كردنم لەگەڵ یانەكە باشترین ئاست پێشكەش بكەم و بتوانم ئەنجامی شایستە لەگەڵ یانەی تەق تەق بەدەست بهێنم، گوتیشی" گرێبەستەكەم بە شێوەی خواستنە تەنیا بۆ ئەم پاڵەوانێتیە دواتر دەگەرێمەوە ریزی پێشكەوتووانی یانەی سەنحاریب، هیچ كێشەو گرفتێكیشم نییە لە ریزی یانەی تەق تەق دەمەوێ لەگەڵ ئەو یانەیەش ئاست وئەنجامی شایستە پێشكەش بكەم و ببمە یەكێك لە یاریزانە دیارەكانی پاڵەوانێتیەكە.
كارزان كانەبی

Top