كچان و كوڕانی سیروانی نوێ پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان بوون
كچان و كوڕانی سیروانی نوێ پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان بوون
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری گۆڕەپان و مەیدان لە شارەكانی كوردستان و بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەم یارییە و ئەنجامدانی ڕكابەری زیاتر لە نێوان یانەكانی كوردستان بۆ ئاستی لاوان، لە شاری سلێمانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی كوردستان، پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی كوردستان لە ئاستی لاوان بەبەشداری حەوت یانەی كچان و نۆ یانەی كوڕان، لە پاڵەوانێتیەكەش یاریزانانی بەشدار بووی شارەكانی كوردستان لە ژێر پلەكانی بەرزی گەرما كێبڕكیان لە سەر پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان دەكرد، لەم پاڵەوانێتیەش هیچ یانەكانی شارەكانی هەولێر و دهۆك بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە نەبوون، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی لاوانی كچان
1-سیروانی نوێ 137خاڵ
2-شێروانە120خاڵ
3-چەمچەماڵ 92خاڵ
ئاستی لاوانی كوڕان
1-سیروانی نوێ 134خاڵ
2-خانەقین 131خاڵ
3-شێروانە 105خاڵ
كارزان كانەبی