وەرزش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چۆنە؟

وەرزش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چۆنە؟

وەرزش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چۆنە؟

بەڕاستی زۆر باش نیە بەهۆی نەبوونی یاریگاو و کۆمەلگایەکی وەرزشی لەم دەڤەرە.
یارییە تاکییەکان هەرهیج. بەس تۆپی پێ نەبیت بەتایبەتی وەرزشی ئافرەتان هەر نیە. بۆیە زۆر یاریزانی بەتوانامان هەیە لە کوڕان و کچان لە یارییەکان وەک تۆپی بالە و تۆپی باسکە و پایسکل سواری و گۆرەپان و مەیدان بەڵام بەهۆی پشت گوێخستنیان چەند یاریزان حەزیان نەماوە وەرزشیان وەلا ناوە.

یاریزانی دەڤەرەکەمان بە هۆی سروشتی دەڤەرەکە تەواو ئامادەن.
لە رووی جەستەیەوە زۆر بەهێزن پیویستیان بە شێواز و هونەری یارییەکانە بۆیە بەهۆی نەبوونی ژیر خانێکی ئابوری بۆ وەرزش خەریکە، حەزوو خولیای وەرزش نامینێت.

ناو سۆران تەنها دوو یاریگای لێیە بەڕاستی
یاریگایەک تایبەت بە یانەی سۆران یاریگای تریش هەموو وەرزشوانانی یاری تۆپی پی لە خۆی کۆ کردۆتەوە بەڵام یاریگاکە هەموو وێران بووە شیاوی یاری کردن نیە، چونکە بەڕاستی سۆران ئیستا بۆتە ئیدارەی سەربەخۆ وەک پاریزگایە بۆیە پویستە زیاتر گرینگی پێ بدرێت خزمەتی وەرزشوانان و گەنجانی ئەم دەڤەرە بکرێت بەدروستکردنی کۆمەلگایەکی وەرزشی یاریگا و هۆلی داخراو بۆ ئەوەی لە داهاتوو پالەوانیەتی عیراق و کوردستان و عەرەب لە خۆ بگرێت تێدا بڕوات، ئەمەش دەبێتە دەسکەوت بۆ ئەم دەڤەرە و زیندوکردنەوەی وەرزش زیادکردنی یانە لەم دەڤەرە دروست کردنی یانەیەک. تایبەت بە ئافرەتان.

كةشة شيرزاد

Top