ئافرەتانی هەولێر جامی عێراقی هێنایە پایتەخت
ئافرەتانی هەولێر جامی عێراقی هێنایە پایتەخت
تیپی ئافرەتانی فوتساڵی هەولێر لە جامی یانەكانی عێراقی لە شاری دهۆك توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات، لەم پاڵەوانێتیەش كچە یاریزانانی هەولێری پایتەختی كوردستان كە بەشداری جامی عێراقی بون بە نوێنەرایەتی هەولێر توانیان لە یاری كۆتایی لە بەرامبەر یانەی قوە جەوییەی شاری بەغداد بە ئەنجامی(4-2)گۆڵ ببەنەوە و ببێتە پاڵەوانی جامی یانەكانی عێراقی، لە بارەی بەشداری كردن لەم پاڵەوانێتیە و هۆكاری بەدەستهێنانی ئەم جامەش مەزن محەمەد ڕاهێنەری ئافرەتانی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: سەرەتا ئیدارەی یانەكەمان بۆ یەكەمجار ئەمساڵ لە جامی عێراقی بەشدار ببێت، سوپاس بۆ خوای گەورە ئاست و ئەنجامان شایستە بوو لە خولەكە، هۆكاری سەركەوتنیشمان، بە پشتیوانی خوای گەورە و یەك دەستی ڕاهێنەران و كارگێڕی یانەكە و یاریزانانی تیپەكەمان بوو، هەروەها پاڵپشتی سەرۆكی یانەش مامۆستا ڕازاو هۆكارێكی باش بوو بۆ سەركەوتن، یارییەكانیش ئاستیان بەرز بوو، تیپەكانیش بەردەوام لە كێبڕكێ دابوون بۆ بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە، یانەكان گرێبەستی زۆریان ئەنجامدابوو، هەوڵیش دەدەین یانەی ئافرەتانی هەولێر بەردەوام لە ئامادەباشیدابێ بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین ئەنجامی باش بۆ شاری هەولێر و یانەكەمان بەدەست بهێنین.
كارزان كانەبی