راستیی دەرمانە نوێیەكانی دابەزاندنی كێش!
بەم دواییە گەلێك كەس لە سەرتاسەری جیهاندا دوو دەرمانی نوێ بۆ دابەزاندینی كێش بەكادرێنن كە بریتین لە دەرزیی ویگۆڤی Wegovy یان ئۆزێمپیك Ozempic كە هەمان دەرمانن بە ناوی جیاواز، لەگەڵ دەرزیی مونجارۆ Mounjaro. لە ساڵی 2021لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی FDA ڕێگە بە بەكارهێنانی دەرزیی ویگۆڤی دراوە بۆ چارەسەكردنی قەڵەوی، پاشان ساڵی 2022 دەرزی مونجارۆ، ڕاستیی زانستی ئەم دەرمانانە:
• بۆ هەر كەسێك گونجاو نین تەنیا بۆ ئەو كەسانە نەبێت كە قەڵەوی بووبێتە ئەگەری پەیداكردنی گرفتی تەندروستی.
• بۆ هێشتنەوەی كێشی كۆنترۆڵكراو، پێویستە ئەم دەرمانانە بۆ هەمیشە بەكاربێن ئەگینا دووبارە كێش زیاد دەبێتەوە.
• نرخی ئەم دەرمانانە گرانە و دڵنیایی تەندروستیی بۆ دابەزاندنی كێشی لەش نایانگرێتەوە.
• ئەم دەرمانانە دەبنە ئەگەری زیانی لابەلای ناڕەحەت لە كۆئەندامی هەرسدا، هەروەها لەوانەیە كە بە ڕێژەیەكی كەم ببنە ئەگەری دروستبوونی گرفت لە تۆڕەی چاودا.
• بە ڕای زۆربەی بەكارهێنەران، ئەم دەرمانانە كاریگەریی نەرێنی دەكەنە سەر دەموچاو، واتە بەتەمەنتر دێتە بەر چاو لە شۆڕبوون و گۆڕانی تۆنی پێست و لاوازبوونی قەبارەی دەوچاودا.
• ئەگەرچی ئەم دەرمانانە ئارەزووی خواردن كپ دەكەن، بەڵام هێشتا پێویست دەكات كە ڕیجیمێكی خۆراكی پەیڕەو بكرێت، بەتایبەتی كەمكردنەوەی شیرینی و خۆراكی چەور، هاوكات لەگەڵ ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی.