نـاکـام و لێهاتوویی یاسایی
کۆمەڵگە پێویستى بەگۆڕینى هەندێک داب و نەریتە بەمیراتگیراوەکانى خۆى هەیە، کەڕۆڵ دەبینێت بۆ هاندان لەسەر هاوسەرگیرى ناکامەکان،ئەمەش لەڕێگەى بەرزکردنەوەى ئاستى وشیارى بەپێی پرۆگرامى وشیارکردنەوەى کۆمەڵگەیی،تیایدا مەترسیەکانى ئەم هاوسەرگیریە ڕوونبکرێتەوە بەتایبەتى لەسەر کچان وهەڵوەشاندنەوەى خێزان،ئەم پرۆگرامانە بڵاوبکرێتەوە یان لەڕێگەى دامەزراوە جۆراوجۆرەکانى دەوڵەت ،شارستانی یان ئایینەکان ،یان لەڕێگەى ئامراز و دەزگاکانى ڕاگەیاندن پەخش بکرێت، لەیاسای چاودێری ناكامه‌كان ژماره(78)ی ساڵی 1980هه‌مواركراولەمادده‌ی(3-1-أ) هاتوە:
أ-ئه‌و منداڵه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ته‌مه‌نی پێگه‌یشتویی كه‌ته‌واوكردنی هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نه"ئه‌وه‌ی پانزه ساڵی ته‌واو كردوه وبه‌ڕێگه‌پێدانی دادگا هاوسه‌رگیری كردوه به‌خاوه‌ن ته‌واوی لێهاتوویی داده‌نرێت.
به‌پیی ئه‌م ده‌قه به‌خاوه‌ن لێهاتوویی ته‌واو داده‌نرێت وله‌كاتی سه‌ردانیكردنی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته وێنه‌یه‌ك له‌گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كه‌ی هاوپێچ بكات، به‌ڵام دوو بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه:
1-ده‌ڵێ لێهاتوویی ته‌واوه ته‌نها بۆ هه‌ڵسان به‌مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وته یاساییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌كاروباری هاوسه‌رگیری.
2-ده‌ڵێ خاوه‌ن لێهاتوویی ته‌واوه بۆ هه‌ڵسان به‌هه‌موو مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وته یاساییه‌كان.
لەکاتێکدا وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێم لەسەر بۆچوونى ئەنجومەنى شوراى هەرێم له‌سه‌ر ئه‌م پرسه پشتگیری له‌بۆچوونی یه‌كه‌م ده‌كات و تیایدا هاتوه:(ئه‌وه‌ی پانزه ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردوه وبه‌ڕێگه‌پێدانی دادگا هاوسه‌رگیری كردوه به‌خاوه‌ن لێهاتوویی ته‌واو داده‌نرێت ته‌نها سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیری ومافه‌كانی هاوسه‌ریه‌تی،جگه له‌مانه به‌ناكام داده‌نرێت)،هه‌روه‌ها له‌فه‌رمانگه‌كانی دادنووس له‌وه‌زاره‌تی دادی عێراق پێشتر به‌هه‌مان شێوه كار به‌م بۆچوونه ده‌كرا،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه به‌ڕه‌هایی هاتوه و ده‌بێت به‌ڕه‌هایی كاری پێ بكرێت،بۆیه دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدرالی هه‌ڵویستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌قه گۆڕی به‌بڕیاری ژمار(588)- ده‌سته‌ی شارستانی- گوازراوه-2010 له25-8-2010 كه‌تیایدا هاتوه:(ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پانزه ساڵی ته‌واوكردوه وبه‌ڕێگه‌پێدانی دادگا هاوسه‌رگیری كردوه به‌خاوه‌ن لێهاتوویی ته‌واو داده‌نرێت له‌هه‌موو مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وته یاساییه‌كان).
كه‌واته به‌پێی ئه‌م بڕیاره به‌خاوه‌ن لێهاتووی ته‌واو داده‌نرێت بۆ هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وته‌كان ،دارایی یان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌پرسه‌كانی باری كه‌سی و جگه له‌وانه‌ش.
به‌ڵام به‌پیی بڕیارێكی تری هه‌مان دادگا ژماره(982)-ده‌سته‌ی باری كه‌سی و مادده‌كانی كه‌سی-2018 هاتوه:(ئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا هاوسه‌رگیری كردوه سوود له‌دادكارییه‌كانی مادده‌ی (3-یه‌كه‌م-أ) له‌یاسای چاودێری ناكامه‌كان وه‌رناگرێت، هه‌رچه‌نده دواتر هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له‌دادگا په‌سندكرابێت).
به‌پێی یاسای شارستانی عێراقی به‌ركار و بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدراڵی كه‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كراوه،پێویسته ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی پانزه ساڵیان ته‌واو كردوه به‌ڕێگه‌پێدانی دادگا هاوسه‌رگیریان كردوه به‌خاوه‌ن لێهاتوویی ته‌واو دابنرێن بۆ هه‌موو مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتە یاساییه‌كان ، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان ته‌نها بۆ پرسه‌كانی باری كه‌سی (هاوسه‌رگیری) خاوه‌نی لێهاتوویی ته‌واون و ده‌بێت فه‌رمانگه‌كانی دادنووس و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان پابه‌ندی ئه‌م بۆچوونه‌ی وه‌زاره‌ت بن و كاری پێ بكه‌ن تاكو هه‌موارده‌كرێته‌وه.
بۆیە ناکام لەڕێگەى هاوسەرگیرى کردنەوە نابێتە خاوەن لێهاتوویی تەواو لەهەموو پرس و بابەتەکان لەڕووى یاسایی.
ڕاوێژکارى یاسایی
حاجى عزالدین