پەرستاران لە هەموو بارودۆخێكدا لە پێناو پاراستنی گیانی نەخۆش دەجەنگن

پەرستاران لە هەموو بارودۆخێكدا لە پێناو پاراستنی گیانی نەخۆش دەجەنگن

سەرەتا پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی پەرستارانی جیهان بە گشتی و پەرستارانی كوردستان بە تایبەتی دەكەم، لە ناخەوە پێیان دەڵێم رۆژی پەرستیارانتان پیرۆز بێت و ئێوە فریشتەی بەزەیین و هەمیشە ماندوونەناسانە خزمەتی نەخۆشتان كردووە.
لێرەوە بە پێویستی دەزانم سوپاسی ئەرك و ماندووبوونتان بكەم، ئەگەر بمانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی بزانین كە رۆژی پەرستاران لە چییەوە و لە كوێ دروست بووە، ئەوا ئەو حەقیقەتە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ ساڵانی رابردوو دوای ئەوەی كچە پەرستاری بەریتانی بە ناوی (فلۆرینس نایتینگەیڵ) كە ناسرا بوو بە خانمی چرا لە دەست، (فلۆرینس نایتینگەیڵ) ئەو خانمە بە تواناییەی كەوا لە ١٢/٥/١٨٢٠ لە دایك بووە، ئەو لە شەڕی كریمن دەورێكی باڵای هەبووە لە پێگەیاندن و درستكردنی چەندین پەرستاری بە توانا، هەروەها چەندین سەربازی برینداری لە مەرگ دەرباز كردوە و هەمیشە بەرامبەر ئەركەكەی خۆی بە بەر پرسیار زانیوە، هەر لەبەر ئەوە رۆژی ١٢/٥ كە هاوكاتە لەگەڵ لە دایك بوونی خانمی چرا لەدەست، ئەو ڕۆژە كرا بە رۆژی جیهانی پەرستاران.
ئاشكرایە كە پەرستاری ئەركێكی زۆر پیرۆزە و ناتوانرێت جیهان بێ هەوڵ و ماندوو بوونی پەرستار وەسف بكرێت، پەرستارەكان ژیان دەبەخشن بەو كەسانەی خۆشمان دەوێن، بۆیە شایەنی ئەوەن رۆژەكی تایبەتیان هەبیت، وەك رێزێك بۆ ماندوو بوونیان، دیارە ئەو كەسەی پەرستاری هەڵدەبژێریت بڕیاردانە لە گیان فیداكردن بۆ روحێكی تر، بۆیە داوا دەكەم پەرستارەكان ئەگەر بە سوپاسێكیش بێت ئەو رۆژەیان بۆ بەرز رابگیرێت، جارێكی تر سوپاسی دڵسۆزی و ماندوونەبوونیان دەكەم كە لە پێناو تەندورستی و ئارامی و كەم كردنەوەی ئازاری نەخۆشەكان ، هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە قوتابیان و دەرچووانی بەشی پەرستاری و تەواوی بەشە پزیشكییەكان دەكەم.
د. مهاباد دلاوەر
پسپۆِری لەدایك بوون و نەزۆكی و نەشتەرگەری ئافرەتان لە سۆران

Top