سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات
![سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230502234322_original_41.jpg )
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایاری 2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان و كارنامەی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ كرایەوە.