چ هێزێك متمانهپێكراو پارێزهری خاك و پهرۆشی مافهرهواكانی كوردستانه
ناوچەکە بە شێوەیەکى گشتى بە رووداو وپێشهاتى گرنگ و چارەنووسساز و ململانێى قورسدا گوزەر دەکات ، بەتایبەت لەو سنوور و دەوڵەتەى کە پێدەگوترێت عێراق و دەیان ساڵە پڕە لە کێشە وبەریەککەوتنى قورس و گەلى کورد چ وەک نەتەوە و چ وەک جوگرافیا و داکۆکیکردن لە شوناس و مافەرەواکانى قوربانى گەورەى بە خوێن وگیان لە پێناو بەدەسهێنانەوە ئازاد و خاک بەخشیووە .
بەتایبەتى کە زیاتر لە سێ دەیەیە ،خاوەن قەوارەیەکى دەستوورى ویاسایی و پەرلەمان وسەرۆکایەتى هەرێم و حکوومەتى خۆیەتى و خۆى بەڕێوە دەبات ، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ڕووبەڕووى ئاستەنگى زۆر بووەتەوە و نەیارانى هەمیشە هەوڵیانداوە ئەو سیستەمە دیموکراسییە لە نێو ناوچەیەکى نادیموکراسى و تاکڕەو و خۆسەپێن دا بتوێنەوە و یانیش کێشەى گەورەى بۆ دروست بکەن ، دیارترین ئەو کێشانە دروستکردنى ئاستەنگ لە بەردەم هەڵبژاردن و بەهێزبوونى پرۆسەى دیموکراسییە کە زۆرجاران راستەوخۆ و هەندێک جاریش لە ڕێگەى دەستوەردان و بەکارهێنانى هەندێک حزب و لایەنەوە ئەو کارە دەکرێت ، کە ئامانج تێیدا بێ بایەخکردنى پرۆسەى دیموکراسى کوردستانە و هەموو قەوارەى هەرێمى کوردستان بووە ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەى کە توانیوێتى هەم بەرگرى لە دیموکراسیی وقەوارەى هەرێمى کوردستان بکات و باوەرى تەواوى بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانى دیموکراسى بێت کە ئەویش پرۆسەى هەڵبژاردنە کە لەو پێناودا باجى زۆرى بەخشیووە و قوربانى زۆرى بە دەنگ و مافەکانى داوە لە پێناو سەرکەوتنى ئەزموونى سیاسى هەرێمى کوردستان .
بۆیە،گرنگە ئەو راستییە بزانین کە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە هەلومەرجێکدا بریارە لە مانگى10ى 2024 بەرێوە بچێت کە چاوى هەموو دۆستان و نەیارانى لە سەرە ، جیاوازى ئەو هەڵبژاردنە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانى تر ئەوەیە ، نەیارانى کورد بەهەموو ئامراز و چەکێکەوە هەوڵى دەستوەدران دەکەن ، بەتایبەتى لە ڕێگەى ئەو حزب ولایەنانەى کە ناویان ئۆپۆزسیۆنە بەڵام لە راستیدا قورمیشکراو و بەکرێگیراوەى دەرەکیین و هەموو مەرامیان ئەوەیە کە زیان بە ئەزموونى هەرێمى کوردستان بگەێنن بەتایبەتى پارتى دیموکراتى کوردستان کە ئاڵاهەڵگر و پارێزەرى ئەم گەل وقەوارەیە و بەڵام پارتى دیموکراتى کوردستان بە رابەرایەتى سەرۆک مسعودبارزانى ومتمانەبەخۆبوون و جەماوەرى کوردستان پێش بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن بەڕێگەى ئەنجامدانى کۆنفرانسى نێوخۆیی لە نێو کەشێکى دیموکراسیدا هەنگاویی گرنگ و بەرچاوى بەرەو نوێبوونەوە ڕێکخستنى پارتیمان هاویشت لە پێناو چارەسەرى و دۆزینەوەى خاڵە لاوازەکان و زیاتر خزمەتکردنى جەماوەر .
پارتى هەمیشە خوێندنەوەى ژیرانە و وردبینانەى بۆ رووداوە سیاسى و پێشهاتەکانى کوردستانى و عێراقى و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی هەیە ، پارتى هەمیشە لە پەرۆشى هەموو خەڵکى کوردستان و حزبە نیشتیمانپەوەر و کوردپەوەرەکانە ، پارتى هەمیشە لەگەڵ دەنگى ناڕەزاى و چارەسەرکردنى کێشەکان و ئۆپۆزسیۆنى بونیاتنەر دایە ،چونکە پارتى و سەرۆک بارزانى هەمیشە بۆ داهاتووى ئەم گەل و نیشتیمانە و بەرژوەندییە باڵاکانى دەروانن ، گرنگە هەموولایەک باش ئاگادارى پیلانگێرى ناحەزانى کوردستان بن و ڕێگە نەدەن دوژمنان بەکاریان بهێنن وەک چۆن ئێستا هەندێک لەلایەن بە ڕێگەى میدیا و چەواشەکارى ئاڕاستەکراوە پەڵامارى بیروباوەرى کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى و هەڵبژاردن و دیموکراسى دەدەن ودیانهەوێت خەڵکى بەڵاڕێدا و ساردبکەنەوە بەتایبەت ئەو هێرش و پەڵاماردانانە زۆر بە ئاڕاستەى پارتى و کوردستانە و نەیارانى کورد بە ڕێگەى کەسى بەناو سەربەخۆ و بێ لایەن یانیش ناڕازى وبابەتى تر کارو بەکرێگیراوى بۆ نەیارانى کوردستان وپارتى دەکەن .
گرنگە هەموو پارتى و کوردێکى نیشتیمانپەوەرى و کوردپەوەر ئەو راستییە بزانن کە ئەم هەڵبژاردنە گرنگ و چارەنووسسازە بۆ داهاتووى قەوارەى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى پیلان و تیرەکان بە ئاڕاستەى دژایەتیی کردنى پارتى و واتا خەڵکى کوردستانە ، بۆیە گرنگە و دەخوازێت هەموولایەک پشتیوانى پارتى ئاڵاهەڵگرى کوردایەتى و پارێزەرى شکۆ و مێژووى کوردوکوردستان و مافەرەواکانى بکەین و هەموومان بەرپرسیارانە ئەو ئەرکە پیرۆزە جێبەجێ بکەن لە پێناو داهاتوویەکى پڕ ئومێد وئاوەدانى و گەشەسەندوویی کوردستان و هەنگاو و پرۆژە و چارەسەرى گونجاو و بەرگریکردن لە سەروەرییەکانى ئەم گەل و قەوارەیە کە بەرهەمى خوێن شەهیدانى ئەنفال و کیمیاباران و ماندبووبوونى پێشمەرگە و خەباتى بێ وچانى هەموو تێکۆشەرانە