جیاوازی نێوان خـەم و خەمۆكی

جیاوازی  نێوان خـەم و خەمۆكی

 خەمۆكی Depression بریتییە لە هەستكردن بە مەزاجی نزم كە بۆ ماوەیەك بەردەوام دەبێت، كەچی خەم Grief بریتییە لە كاردانەوەی دەروونی بەرانبەر بە نەمانی كەسێكی یان هەر شتێكی ئازیز. خەم و خەمۆكی لە یەكتر جیاوازن ئەگەرچی نیشانەی هاوبەشی هەستكردن بە بێزارییان هەیە، كە كاریگەریی دەروونی و جەستەیی بەدواوەیە. خاڵە لەیەكچووەكان: گریان، هەستكردن بە ئازاری دەروونی و مەزاجی نزم، گۆڕان لە ئارەزووی خواردندا، گۆڕان لە سرووشتی خەو بە شێوەی زیاد نووستن یان كەم نووستن و خەوزڕان، ڕوودانی نۆرەی تووڕەبوون، زۆر جاریش ئاكامەكانی خەم و خەمۆكی وەكو یەكن. خاڵە جیاوازەكان ئەمانەن: خەم هۆكارەكەی ڕوونە، ئازاری دەروونی بە شێوەی شەپۆل دێت و دەڕوات، كە هەندێك جار هاوكاتە لەگەڵ هەستكردن بە خۆشی لەگەڵ یادگارییە پۆزەتیڤەكاندا، نەگۆڕانی ئاستی باوەڕبەخۆبوون Self-esteem، كاردانەوەیەكی ئاساییە بەرانبەر بە هەستە نێگەتیڤەكان، هەستكردن بە خۆشی دەمێنێت، هەستی بێزاری دێت و دەڕوات. بەڵام خەمۆكی هۆكاری تەواو و ڕوونی نییە ئەگەرچی ناهاوسەنگیی كیمیایی لە مێشكدا ڕوو دەدات، هەستە نێگەتیڤەكان بەردەوام دەبن، كەمبوونەوەی باوەڕبەخۆبوون، بە ئاسانی دەستنیشان دەكرێت، نەمانی توانا بۆ هەستكردن بە خۆشی، خەمۆكی لەوانەیە بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەاوم بێت ونیشانەكان توندتر بن.

 

Top