یانه‌ى سێمێل قه‌رزاره‌

یانه‌ى سێمێل قه‌رزاره‌

یانه‌ى سێمێل قه‌رزاره‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی سێمێل نوێنه‌رى یانه‌كانى شارى دهۆك له‌ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌كه‌ به‌نیازی ئه‌وه‌ بوو كه‌ بتوانێ یه‌كێك له‌ پلێته‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانى ئامانجى خۆیان بپێكن و ته‌نیا مانه‌وه‌یان له‌ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان مسۆگه‌ر بكه‌ن، له‌ باره‌ى هۆكارى ئه‌نجامى تیپه‌كه‌ش به‌هدین نایف سه‌رپه‌رشتیاری تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سێمێل بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێمه‌ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ كاپتن محه‌مه‌د یوسف رێكه‌وتووین بۆ ڕاهێنه‌رى، ماوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام یاریزانه‌كان ئاسوده‌ نه‌بوون له‌گه‌ڵى، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ندین یاریزانى باشمان هێنا، له‌ دواى یارى پیشه‌سازیش ناوبراو ده‌ستى له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ كێشایه‌وه‌، ئێمه‌ش بۆ شوێنى ئه‌و ستافی كارگێڕى تیپه‌كه‌ به‌رێوه‌مان بردو ئاست و ئه‌نجامان زۆر باش بووه‌ و یارییه‌كانیشمان هه‌مووى به‌هێز بووه‌، سه‌باره‌ت به‌ خولى عێراقیش ناتوانین به‌شدارى بكه‌ین به‌هۆى گرفتى دارایى تاكو ئێستاش ئێمه‌ به‌قه‌رز تیپه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌به‌ین و زیاتر له‌ 30هه‌زار دۆلار قه‌رزارین و له‌ سه‌ر ئه‌و قه‌رزه‌ به‌رده‌وامین، بۆیه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ناتوانین به‌شدارى له‌ خوله‌كی دیكه‌ش بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی

Top