هۆكاری هەستكردنی بە گەرمبوونی پێیەكان

هۆكاری هەستكردنی بە گەرمبوونی پێیەكان

 بە شێوەیەكی گشتی، هەوكردنی دەمارەكان Neuropathy لە قاچدا هۆكاری سەرەكییە بۆ گەرمبوونی پێیەكان. دەمارە هەوكردووەكان سیگناڵی ئازار بۆ مێشك دەنێرن، بە بێ بوونی هیچ زەبر و برینێك لە پێیەكاندا. گەرمبوونی پێیەكان لە زۆربەی حاڵەتەكاندا هاوكاتە لەگەڵ هەستكردن بە تەزین یان سڕبوونی پێیەكان و زیاد هەستیاربوونیان بۆ بەركەوتن Hyperesthesia لەگەڵ ئازار، یان هەستكردن بە سووتانەوە لە پێیەكان، بەتایبەتی لەكاتی پیادەڕۆییدا. هۆكارەكان: نەخۆشیی شەكرە و خواردنەوە ئەلكهولییەكان باوترین هۆكارن، ئینجا نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە، كەمیی ڤیتامینەكانی B6 یان B9(فۆلەیت) یان B12، راهاتن لەسەر ئەلكهول، ئایدز، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان، سستبوونی گلاندی دەرەقی، ژاراویبوون بە كانزای قورسی وەكو قوڕقوشم، جیوە یان ئارسنیك Arsenic، هەوكردنی پێستی پێیەكان بە كەڕوو، هەوكردنی بۆڕییەكانی خوێن Vasculitis لە پێیەكاندا.

 

Top