نووستن كەمتر لە شەش كاتژمێر مەترسی بۆ تەندروستی هەیە
نووستن بۆ ماوەی كەمتر لە شەش كاتژمێر گرفتی زۆر بۆ تەندروستی پەیدادەكات كە بریتین لە:
• نەخۆشیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان وەكو: ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نۆرەی دڵ، هەروەها پەككەوتنی دڵ.
• پەستی و خەمۆكی.
• كەمبوونەوەی تواناكانی مێشك بەتایبەتی زووبیرچوونەوە و كەمبوونەوەی تەركیز، لەگەڵ گرفت لە بڕیارداندا.
• گرفتەكانی پێست بە شێوەی پەیدابوونی ئەڵقەی تاریك لە دەوری چاوەكاندا Dark circles، دەركەوتنی هێڵی وردی لۆچبوون، لەگەڵ زبربوونی پێست.
• زیادبوونی كێشی لەش لەوكاتەی كە كەم خەوتن هاندەرە بۆ زیاد دەردانی هۆرمۆنی گهلێرین Ghrelin كە هەستی برسیبوون زیاد دەكات، هاوكات لەگەڵ كەمبوونەوەی دەردانی هۆرمۆنی Leptin لێپتین كە بە هۆرمۆنی تێربوون و كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن ناسراوە.