ناتالیا ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

ناتالیا ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە,هۆزان ناتالیا خانمە هونەرمەندی كورد بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .

ناتالیا لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناو(ڕۆژا نو)بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە كاری وێنەگرتنی لە پاركی شانەدەر و سەر قەڵای هەولێر و داون تاونی هەولێر ئەنجامدراوە .

ناتالیا خۆی مێلۆدی ئەم بەرهەمەی ئامادەكردووەو تێكستەكەی لەلایەن شاعیری كورد(ئەدیب چەلكی) نووسراوەتەوە,هەروەها (ڕێناس میران) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top