ئه‌رسه‌لان جه‌لال هه‌ندێك ڕاهێنه‌ره‌ هه‌یه‌ نازانن چیان پێ ده‌كرێ ئه‌وه‌ش هه‌له‌یه‌كی كوشنده‌یه‌ بۆ ناوى ئه‌وان

ئه‌رسه‌لان جه‌لال هه‌ندێك ڕاهێنه‌ره‌ هه‌یه‌ نازانن چیان پێ ده‌كرێ ئه‌وه‌ش هه‌له‌یه‌كی كوشنده‌یه‌ بۆ ناوى ئه‌وان

ئه‌رسه‌لان جه‌لال هه‌ندێك ڕاهێنه‌ره‌ هه‌یه‌ نازانن چیان پێ ده‌كرێ ئه‌وه‌ش هه‌له‌یه‌كی كوشنده‌یه‌ بۆ ناوى ئه‌وان
ئه‌رسه‌لان جه‌لال ناوێكی دیارى وه‌رزشیی له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌ شارى سلێمانى ڕاهێنه‌رى چه‌ندین یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ ڕاهێنه‌رایه‌تى هیچ یانه‌یه‌كى كوردستانی نه‌كرد، سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كرا بوو له‌ یانه‌كانى ترى كوردستان، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌ نه‌بوو ڕاهێنه‌رایه‌تى هیچ یانه‌یه‌ك له‌ ئه‌ستۆ بگرێ، له‌باره‌ى هۆكارى دانیشتنى له‌م وه‌رزه‌ ئه‌رسه‌لان جه‌لال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" بۆ ئه‌مساڵ تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك رێكنه‌كه‌وتووم، بۆ ساڵى داهاتووش بێگومان هه‌ر یانه‌یه‌ك بزانم بۆ هه‌ردوو لا گونجاوه‌ كاری لێ ده‌كه‌م،له‌م وه‌رزه‌ هه‌ر چه‌نده‌ هه‌ندێك یانه‌ هه‌بوو له‌ نێوان قۆناغه‌كان به‌ڵام من پێم گونجاو نه‌بوو، چونكه‌ له‌گه‌ڵ تموحی من نه‌بوو، من ده‌مه‌وێ له‌ هه‌ر شوێنێك كارت كرد ده‌بێت جێ ده‌ستت دیار بێت، نامه‌وێ بس بلێن ڕاهێنه‌ره‌، من ده‌مه‌وێ گۆڕانكارى بكه‌م، هه‌ندێك ڕاهێنه‌ر بس پێیان بلێ وه‌رن ده‌چن و نازانن چیان پێ ده‌كرێ یان نا ئه‌مه‌ش هه‌له‌ى كوشنده‌ى ڕاهێنه‌ره‌، بۆ ئه‌م ساڵ جارێ هیچ بڕیارێك نییه‌ و خوله‌كان له‌ كۆتاییه‌كانه‌، ده‌مه‌وێ بۆ ساڵى داهاتوو پلانى باشتر دابنێم بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك كاربكه‌ین شوێن په‌نجه‌مان دیار بێت له‌ وه‌رزشى كوردستان.
كارزان كانه‌بی

Top