كامه‌ران عه‌لی لاوانى نه‌ورۆز چاوه‌ڕوانى دوا ڕۆژى باشیان لێ ده‌كرێ

كامه‌ران عه‌لی لاوانى نه‌ورۆز چاوه‌ڕوانى دوا ڕۆژى باشیان لێ ده‌كرێ

كامه‌ران عه‌لی لاوانى نه‌ورۆز چاوه‌ڕوانى دوا ڕۆژى باشیان لێ ده‌كرێ
تیپى لاوانى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى به‌رده‌وام له‌ مه‌شق و ئاماده‌كاریی دایه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه‌كانى عێراقی، یانه‌ى نه‌ورۆز ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانى پێشوو خاوه‌ن ئاستێكى باشه‌ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، به‌ هه‌مان ریتم و سیناریۆش تیپى لاوانى یانه‌كه‌ش كه‌ خاوه‌ن كۆمه‌لێك یاریزانى ئاست به‌رزه‌ و پاشه‌ ڕۆژى باشیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بۆ داهاتووى یانه‌كه‌ له‌ باره‌ى ئاماده‌كارى تیپه‌كه‌ش كامه‌ران عه‌لی ڕاهێنه‌رى لاوانى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاستى تیپه‌كه‌مان زۆر باشه‌ و ئه‌مساڵ ده‌مانه‌وێ به‌ به‌هێزیه‌وه‌ به‌شدارى له‌ یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه‌كانى عێراقی بكه‌ین، گوتیشى" ئه‌مساڵ كۆمه‌لێ یاریزانى لاوی تازه‌ن چاوه‌ڕێ كارى باشیان لێ ده‌كه‌ین په‌ نا به‌خوا بۆ دوا ڕۆژى یانه‌كه‌شمان گرینگی و سوودی باشیان ده‌بێت و ده‌بنه‌ ئاینده‌ى یانه‌كه‌مان، ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ ئه‌نجامدانى یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ین بۆ هه‌ر خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك ئاماده‌بین، یانه‌ى نه‌ورۆزیش گرینگی زۆر به‌ سه‌رجه‌م تیپه‌كانى ده‌دات له‌ یانه‌كه‌، ئێمه‌ وه‌كو ڕاهێنه‌ران چاومان له‌ سه‌ر ئه‌و تیپه‌یه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ ماندووین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌رهه‌می باشمان هه‌بێت له‌ یانه‌كه‌ و له‌ خولى لاوانى یانه‌كانى عێراقیش ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ین، وه‌كو گرفتیش هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه‌ له‌ یانه‌كه‌ ده‌مانه‌وێ یاریزانى باش به‌رهه‌م بهێنین و بتوانین له‌ دروست كردنى یاریزانان پێشه‌نگ بین و خزمه‌تى وه‌رزشیی كوردستان بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی

Top