گۆڵپارێزێكی كورد بەرگری لە گۆڵی تەلەبە دەكات

گۆڵپارێزێكی كورد بەرگری لە گۆڵی تەلەبە دەكات

گۆڵپارێزێكی كورد بەرگری لە گۆڵی تەلەبە دەكات
یانەكانی بەشدار لە خولی پیشەگەرانی عێراقی بەردەوام چاویان لە سەر ئەستێرەكانی كوردی یانەكانی كوردستان و یانەكانی تری بەشدار لە خولەكانی كوردستان و عێراقین، یاسین كەریم یەكێك لە گۆڵپارێزە بەتواناكانی كوردە كە لە چەندین یانەكانی عێراقی بەرگری لە تۆڕی گۆڵەكانی یانەكانی شاری بەغداد و كوردستان و باشوری عێراقی كردوە، ئەم وەرزە لە یانەی شورتەوە پەیوەندی بە یانەی تەلەبەی شاری بەغداد كردوە لەم بارەشەوە یاسین كەریم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: من لەگەڵ یانەی تەلەبە زۆر ئاسودەم، چونكە من ئەزموونی زۆرم هەیە لە خولەكانی عێراقی و لە یانەی میناوە چوومە یانەی شورتە هەر بە شێوەی سەرەكی یاریم كردوە، بەڵام لە یانەی شورتە زۆر شت بە ڕوومدا گۆڕا نەم توانی ئەو بەرنامەی هەم بوو جێ بەجێ بكەم، ئێستا زۆر ئاسودەم چونكە ڕاهێنەر متمانەی تەواوی پێمە گەیشتوومەتەوە ئاستی جارانم، بەڵام بەداخەوە دوای مەشقێكی زۆر دووچاری پێكان بوویمە، ئێستا گەڕاومەتەوە بۆ ئەوەی هەڵی یاری كردنم پێ بدەن. لەبارەی بەرنامەكانی گوتی"من سێ‌ ساڵە لە یاری كردن دوورم بەهۆی ئەوەی یادەگ بوویمە هەڵی یاری كردنم نەبووە دەمەوێ بگەرێمەوە ئاستی جارانم و بگەمە ئامانجەكانم و دووبارە بانگەشتی هەڵبژاردەی ئێران بكرێمەوە، لە بارەی هەبوونی گرێبەستەكانی لە یانەكانی تریش گوتی" هەریەك لە یانەكانی شورتە و نەجەف و مینا و تەلەبە داوایان كردووم، بەڵام من تەلەبەم هەڵبژارد، هەر چەندە چەندین یانەی تریش هەبوو پلەكانی كەمتر بوو، من وەكو خۆم حەزم دەكرد لە یانە گەورەكانی عێراقی یاری بكەم.

Top