بالەی عێراقی لە یاریزانانی كورد ئامادەكاری دەكات

بالەی عێراقی لە یاریزانانی كورد ئامادەكاری دەكات

بالەی عێراقی لە یاریزانانی كورد ئامادەكاری دەكات
تیپی بالەی كچانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی بە ستافێكی ڕاهێنەری كوردی و كۆمەڵێك یاریزانی كوردی شارە جیاوازەكانی كوردستان لە هۆڵی یانەی ئەكاد لە قەزای عەنكاوە دەستیان بە ئامادەكارییەكان كردوە بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتیەكانی دەرەوەی عێراقی، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە كچە كوردەكانی پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراقی لە سەربازگەیەكی مەشقی چڕدان بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانێتیەكانی دەرەوەی عێراقی، لەم بارەشەوە دكتۆر ڕاندی متێ‌ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بالەی عێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" سەرجەم یاریزانەكانمان یاریزانی كوردی شارەكانی كوردستانن كە هەڵبژاردەی عێراقی پێكدەهێنن، گوتیشی " لە سەرجەم یاریزانەكانمان تەنیا یەك یاریزانی عەرەبی شاری بەغدامان تێدایە، ڕۆژانە بە ستافێكی ڕاهێنەری كوردی كە سەرجەمان كوردین و لە شارەكانی كوردستان ڕاهێنەری یانەكانین مەشقی هەڵبژاردەی عێراقی دەدەینەوە، ئامانجمان ئەوەیە تیپێكی بەهێز دروست بكەین بۆ هەڵبژاردەی عێراقی و كێبڕكێ سەرجەم هەڵبژاردەكانی ووڵاتانی عەرەبی بكەین، هیچ گرفتێكمان نییە و ڕۆژانە یاریزانەكانمان پەیوەستن بە بەرنامەكانی هەڵبژاردەكە و چاومان لەوەیە بە پێكهاتیەكی بەهێز بەشداری كێبڕكێیەكان بكەین لە پاڵەوانێتیەكان.

Top