گرنگی زیاتر بە چالاكییە وەرزشیەكان دەدرێت
گرنگی زیاتر بە چالاكییە وەرزشیەكان دەدرێت
بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە سەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی چالاكییە وەرزشیەكان بۆ ئەمساڵ كە بەرێوەبەرایەتی چالاكی وەرزشی و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ساڵانە چەندین فێستیڤاڵ و خول و پاڵەوانێتی وەرزشی لە سەر ئاستی پەروەردەی قەزاكان و پەروەردەی گشتی بۆ كوڕ و كچە یاریزانانی وەرزشوانی قوتابی لە ناوەندەكانی خوێندن ئەنجام دەدات، بە ئامادەبوونی مامۆستا لوقمان سەعید بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر كۆبوونەوەی ستافی چالاكی و وەرزشی و دێدەوانی و بەرپرسی سەرجەم چالاكی وەرزشی لە پەروەردەی قەزاكان كۆبووە، لەم كۆبوونەوەشدا بەرێوەبەری گشتی تیشكی خستە سەر ئەنجامدانی چالاكییە وەرزشیەكان و بەلێنی پشتگیری زیاتری بواری وەرزشی دا لە ناوەندەكانی خوێندن و ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی بەردەوام بۆ قوتابیان، دواتریش بەرپرسی چالاكی وەرزشی پەروەردەی قەزاكان كێشەو گرفتەكانیان باس كرد.دواتریش بڕوانامەی بوون بە ناوبژیوانی یاری شەترەنج بەسەر 150 مامۆستای وەرزشی دابەشكرا.