بەشێك لە ناوبژیوانان بایكۆتی خولی كوردستان دەكەن
بەشێك لە ناوبژیوانان بایكۆتی خولی كوردستان دەكەن
بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەكانیان بۆ ماوەی یەك وەرزە لە خولەكانی كوردستان بەشێك لە ناوبژیوانانی شارەكانی كوردستان بڕیاری بایكۆتی بەرێوەبردنی خولەكانی كوردستانیان داوە، هەر چەندە ئەوان ڕازین بۆ بەرێوەبردنی خولەكان، بەڵام داوای مافی خۆیان دەكەن و دەلێن ماوەی سالێكە شایستە داراییەكانیان نەدراوە هەر بۆیەش بڕیاریان داوە نەگەڕێنەوە نێو یاریگاكان تاكو كێشە داراییەكانیان بۆ چارەسەر دەكرێت، لەم بارەشەوە توانا عوسمان ناوبژیوان لە خولی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە نزیكەی 65 ناوبژیوانین لە خولی كوردستان بڕیارمانداوە هەڵوێست وەربگرین لە نەبوونی ئەو بڕە پارەیەی كە ماوەی سالێكە لە خولەكانی كوردستان هیچ پارەیەكمان وەرنەگرتووە وەكو ئەركی ناوبژیوانی كە بەردەوام یارییەكانمان بەرێوەبردووە، بۆیە ئێمەش بڕیارمانداوە نەگەرێنەوە كە ئەوان شایستەی دارایی ئێمە نادەن، چونكە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هیچ باكیان نییە بۆ ئەم بابەتە، بۆ ئەوەی ئەمساڵیشمان نەفەوتێت، یەكێتی تۆپی پێی كوردستانیش ئەوەی ئاشكرا كردوە كاتەكەشی دیار نییە بۆ ئەوەی پارەكەمان پێ بدەنەوە، هەر بۆیە بەشداری تاقیكردنەوەكانی ناوبژیوانیمان نەكرد كە زۆربەمان ناوبژیوانی خولی عێراقین، توانا گوتیشی" ئەم بایكۆتە بەردەوام دەبێت تاكو ئەو بڕە پارەیەمان دەگاتە دەست كە مافی خۆمانە و یارییەكانمان بەرێوەبردووە، هەركاتێك كارەكانی ئێمەیان جێ بەجێ كرد ئێمەش دەگەرێنەوە بۆ بەرێوەبردنی یارییەكانی خولەكانی كوردستان.