پیسبوونی ژینگە هاندەرە بۆ زیادبوونی كێش لەش

پیسبوونی ژینگە هاندەرە بۆ زیادبوونی كێش لەش

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەك كە لە گۆڤاری (دایابیتیس كەیر Diabetes care) دا بڵاو كراوەتەوە، هەڵمژینی هەوای پیس هاندەرە بۆ زیادبوونی ڕێژەی چەوریی لەش و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تێكڕای بارستایی لەش BMI كە دوو پێوەری گرنگن بۆ زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی. ئاماژە بەمەش كراوە كە هەر چەند ڕێژەی پیسبوونی هەوا زیاتر بێت، هێندە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی بەرزتر دەبێتەوە. لە لێكۆڵینەوەكەدا باس لە سێ پیسكاریی باوی هەوا كراوە كە بریتین لە تەنۆلكەی ورد، دووەم ئۆكسیدی نایترۆجین، لەگەڵ گازی ئۆزۆن. لە لایەكی دی، توێژەرانی تەندروستیی گشتی لە زانكۆی میشیگان جەختیان لەسەر بوونی پەیوەندی پیسبوونی هەوا بە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی كردووەتەوە، بەتایبەتی لە ئافرەت لە تەمەنی 40-50 ساڵیدا. 

 

Top