ڕۆزیتا بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە
دوای نزیكەی ساڵێك لە بێدەنگیی, ڕۆزیتا كچە گۆرانیبێژی كورد نوێترین بەرهەمی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
گۆرانی (سەنگینە) كە نوێترین بەرهەمی هونەری "ڕۆزیتا"یە, تێكستەكەی لەلایەن گۆرانیبێژ محەمەد شعاعی نووسراوەتەوەو موسیزیان و هونەرمەند (شروین موسا) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە, هەروەها (سۆهراب جووڵ)كاری دابەشكردنی گۆرانییەكەی كردووەو گۆرانیبێژ (ئاریاس جەوان) كاری بەرهەمێنانی ئەنجامداوە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی