بخور و مۆمی بۆندار زیان بە هەوای ناوماڵ دەگەیەنن!

بخور و مۆمی بۆندار  زیان بە هەوای ناوماڵ دەگەیەنن!

  داگیرساندنی بخور و هەندێك جۆری مۆم دەبنە ئەگەری پەیدابوونی ماددەی بەنزنین، تۆولین Toulene لەگەڵ ماددەی كیمیایی دیكە لە هەوای ناوماڵدا، كە بە ئاوێتەی ئۆرگانی ناسراون و بە هەوادا بڵاودەبنەوە VOCs. ئەو جۆرانەی مۆم كە فتیلی قوڕقوشم لەخۆدەگرن، لەكاتی داگیرسانیاندا دەبنە ئەگەری زیادبوونی ڕێژەی قوڕقوشم لە ناو هەوای ماڵدا، هەروەها پەیدابوونی ماددەی ئۆگارنیی وەكو ئەستەلدیهاید، فۆرمەلدیهاید، ئەكرۆلین Acrolein، لەگەڵ نەفتالین، ئەستیۆن، پارافین، زایلین، فینۆل، كریسۆل..تاد كە هەموویان بۆ تەندروستی زیانبەخشن. لە لایەكی دیكەوە، داگیرساندنی بخور Incense دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی بڕێكی زۆری تەنۆلكەی ورد كە بە ئاسانی دەگەنە كۆئەندامی هەناسە و زیانی پێ دەگەیەنن، هەروەها هەندێك جۆری بخور هۆكارن بۆ سووتانەوەی پێست. پسپۆڕان ئەمەیان ڕوون كردووەتەوە كە ئەو مۆمانەی بە ڕێژەی 100% لە مۆمی مێش هەنگوین Beewax دروستكراون، بە سەلامەتترین جۆری مۆم هەژمار دەكرێن.

 

Top