گرنگیی ڤیتامین E بۆ تەندروستیی پێست

گرنگیی ڤیتامین E بۆ تەندروستیی پێست

ڤیتامین E سیفەتی دژەهەوكردنی هەیە لە پێستدا، واتە پاراستنی پێست لە هەوكردن بە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، بۆیە بەكارهێنانی ڤیتامین E ڕاستەوخۆ بۆ پێست هاندەرە بۆ خۆپاراستن لە كاریگەرییە خراپەكانی بەركەوتنی پێست بە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی یان هەوكردن، وەكو: ئاوسانی پێست، سووربوونەوە، هەروەها ئەستووربوونی پێست لە ئەنجامی كۆبوونەوەی شلە لە پێستدا Edema. ڤیتامین E هانی سووڕی خوێن دەدات لە پێست و ڕەگەكانی موودا، هەروەها هاندەرە بۆ دروستبوونیی پرۆتینی كۆلاجین و كەمكردنەوەی لۆچبوونی پێست، ئەمەش جوانی و گەشیی پێست Glow زیاد دەكات. ڤیتامین E ڕۆڵی هەیە بۆ كاڵكردنەوەی خاڵ و پنتی تاریك، چونكە سیفەتی دژەئۆكسان و دژەهەوكردنی هەیە و هاندەرە بۆ نوێبوونەوەی خانەكانی پێست لەگەڵ هاندانی گەشەی قژ و ڕێگرتن لە مووخۆركە. بۆ چارەسەركردنی وشكبوونی پێست، دەتوانرێت كە ڤیتامین E بە شێوەی مەرهەم ڕاستەوخۆ بۆ پێست بەكاربهێنرێت، یان بە شێوەی كەپسوولی 400 ملگم ڕۆژانە دوو جار پاش خواردن.

 

Top