قاوە و پەستانی خوێن

قاوە و پەستانی خوێن

توێژینەوەكان ئاماژەیان بەمە كردووە كە رۆژانە خواردنەوەی 2-3 كوپ قاوە یان زیاتر هاندەرە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن. باسی ئەمەش كراوە كە قاوە سوودبەخشە بۆ تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بە مەرجێك رۆژانە لە 4-5 كوپ تێپەڕ نەكات، چونكە لە لێكۆڵینەوەی دیكەدا هاتووە كە زیاد خواردنەوەی قاوە لەوانەیە زیان بە كۆئەندامی دڵ و سووڕان بگەیەنێت، بەتایبەتی لە كەسانی تووشبوو بە بەرزبوونەوی پەستانی خوێندا. هەروەها ئاماژە بەمەش كراوە كە خواردنەوەی 2-3 كوپ قاوە رۆژانە بە شێوەیەكی بەردەوام، هاندەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی گرژبوونی ماسوولكەی دڵ یان لێدانی دڵ، كە دەكەوێتە سەر دیواری خوێنبەرەكان Systolic blood pressure واتە ژمارەی یەكەم یان ژمارەی سەرەوەی كەرتی پەستانی خوێن. بەرزبوونەوەی ژمارەی یەكەم یان ژمارەی سەرەوەی پەستانی خوێن پەیوەندی زۆری هەیە بە ئەگەری روودانی جەڵتەی مێشك Stroke و نۆرەی دڵ. جگە لەمانە، خواردنەوەی قاوە نابێتە هۆی كەمبوونەوەی توانای لاستیكیی خوێنبەرەكان یان سخبوونی خوێنبەرەكان Arterial stiffness كە پەیوەندی زیادبوونی ئەگەری نەخۆشییە كوشندەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕانەوە هەیە.

 

Top