فوئاد پێشوا بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

فوئاد پێشوا بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

موسیزیان و هونەرمەندی گۆرانیبێژ (فوئاد پێشوا) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

فوئاد پێشوا لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (پێكەنینت) بڵاوكردەوە كە خۆی موزیكی گۆرانییەكەی ئامادەكردووەو زانا نەجەفی كاری میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی كردووە,هەروەها (میهران رەمەزانی) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە .

فوئاد پێشوا لە دایكبووی شاری "سنە"ی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە, ساڵانێكی زۆرە لە بواری موزیك و گۆرانی دەركەوتووە و خاوەنی ئەڵبۆمی گۆرانی و ژمارەیەك ڤیدیۆ كلیپە كە زیاتر بە گۆرانی (ڕۆژانی جوانی-تۆبە) ناوبانگی دەركرد .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top