ئۆمیگا 7 چییە؟
ئۆمیگا 7 كە بە ترشی پالمیتۆلیك Palmitoleic acid ناسراوە، یەكێكە لە ترشە چەوریی تاكە ناتێرەكان و بە شێوەیەكی سرووشتی لە چەند خۆراكیدا هەیە، هەروەها بە شێوەی كەپسوول لە دەرمانەخانەكاندا بەردەستە. ئاڤۆكادۆ، میوەی بەكتۆرن Buckthorn، زەیتی كاكڵەكانی ماكادامیا macadamia nuts كە لە كاكڵەكانی بندق دەچێت، هەروەها ماسیی سالمۆن و تونا لەگەڵ ساردین سەرچاوەی باشن بۆ ئۆمیگا7. سوودە تەندروستییەكانی ئۆمیگا7: كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ و چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا، پاراستنی تەندروستیی دڵ، دابەزاندنی ئاستی ئینسولین لە خوێندا، باشتركردنی فرمانەكانی جگەر، هاندانی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك و رێكخستنی جووڵەی رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەرس، هاندانی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین و نوێبوونەوەی خانەكانی پێست، بۆیە بە شێوەی كرێمی پێست بەكاردەهێنرێت.