پاراستنی تەندروستیی ئێسك لە منداڵدا

پاراستنی تەندروستیی ئێسك لە منداڵدا

 پاراستنی تەندروستیی ئێسك لە منداڵدا گرنگیی زۆری هەیە بۆ بیناكردنی ئێسكی پتەو و پاراستنیان لە شكان، چونكە زۆربەی هەرە زۆری پتەویی ئێسك لە تەمەنی منداڵی و نەوجەوانیدا بنیاد دەنرێت، واتە لەوكاتەی كە ئێسك لە قۆناغی گەشەكردندایە. هەنگاوەكانی پاراستنی تەندروستی و پتەویی ئێسك بیتییە لە: خۆراكی دەوڵەمەند بە كالسیۆم و ڤیتامین D، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی ڕۆژانە. دابینكردنی بڕی پێویستی ڕۆژانەی كالسیۆم بە شێوەی700 ملگم بۆ تەمەنی 1-3 ساڵی، 1000 ملگم بۆ تەمەنی 4-8 ساڵی، هەروەها 1300 ملگم بۆ تەمەنی 9-18 ساڵ. جگە لە كالسیۆم، مەگنسیۆم و ڤیتامین D لەگەڵ ڤیتامین K گرنگن بۆ بیناكردن و پتەویی ئێسك، كە پێویستە لە خۆراكەوە دابین بكرێن، وەكو شیر و بەرهەمەكانی، پاقلەمەنییەكان، دانەوێڵەی تەواو، سەوزە گەڵا تاریكەكان، برۆكۆلی، سپێناغ، قەرنابیت، كەلەرم، باوی، فستقی سودانی، هێلكە، گۆشت، ماسی، هاوكات لەگەڵ خۆدانە بەر تیشكی ڕاستەوخۆی خۆر بۆ ماوەی 5-10 خولەك بەلای كەم هەفتانە سێ جار. جگە لە خۆراك، مەشقی وەرزشی ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی و پتەویی ئێسك و ماسوولكەكان.

Top