چۆن پەستی دەبێتە هۆی ئارەقەی شەوانە؟

چۆن پەستی دەبێتە هۆی ئارەقەی شەوانە؟

لە لێكۆڵبنەوەكاندا هاتووە كە پەستی دەبێتە هۆی ئارەقەی شەوانە Night sweats، بەڵام دەتوانرێت كە بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێك رێگای لێبگیرێت. ئارەقەی شەوانە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر خەو و هۆكارە بۆ خەوزڕان، بەهەمان شێوە ئارەقەی شەوانە كە جگە لە پەستی گەلێك هۆكاری تری لەپاڵە، خەو تێكدەدات و دەبێتە هۆی خەوزڕان كە پێی دەووترێت پەستی سەبارەت بە خەوزڕان Anxiety about insomnia، واتە حاڵەتەكە دەبێتە ئەڵقەیەكی نەپچڕاو. هەنگاوەكانی خۆپاراستن: ئەنجامدانی مەشقی هەناسەی قووڵ، هەواگۆڕیی ژووری نووستن لە رێگای كردنەوەی پەنجەرەكان بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، بەكارهێنانی (كەمادەی) سارد لەسەر نێوچەوان یان مل، هەڵبژاردنی جلی فراوان و سووك بۆ خەوتن كە لەو جۆرە قوماشانە دروستكرابن كە رێگا بە هەواگۆڕی دەدەن Breathable، وەرگرتنی دوشێكی ساردی خێرا یان تەنیا شووشتنی سەر و مل بە ئاوێكی فێنك، گۆڕینی یاتاغی نووستن بە جۆرێكی گونجاو كە ماددەی نایلۆن یان پۆلیستەر لەخۆنەگرێت، دووركەوتنەوە لە وروژێنەرەكانی ئارەقەكردن وەكو خۆراكی تیژ و شلەمەنییە كافائینی و ئەلكهولییەكان، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، ئەنجام نەدانی مەشقی وەزرشی لە كاتێكی نزیك كاتی نووستندا، هەروەها رێكخستنی پلەی گەرمیی ژووری نووستن بە بەكارهێنانی گەرماپێو كەلە نێوان 15.5 -19.5 پلەی سَلسیەسدا بێت.

 

Top