گرنگیی ماددە دژەئۆكسانەكان بۆ پێست

گرنگیی ماددە دژەئۆكسانەكان بۆ پێست

ماددە دژەئۆكسانەكان Antioxidants سوودی زۆریان بۆ پێست هەیە، گەلێك لە ئاوێتەكانی گرنگیدان و جوانكاریی پێست یەكێك یان زیاتر لەم ماددانە لەخۆدەگرن، بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی پێست. ماددە دژەئۆكسانە گرنگەكان بۆ پێست بریتین لە: ڤیتامین A، C، E، لەگەڵ كانزای سیلینیۆم، زینك، كۆپەر، پۆلیفینۆلەكان Polyphenols، هەروەها كارۆتینۆیدەكان Carotenoids وكو بیتا كارۆتیین، لیوتین، لایكۆپێن. جگە لەوەی كە ئەم دژەئۆكسانانە لە خۆراكەوە دابین دەكرێن، گەلێك ئاوێتە لە بەردەستدان كە هەندێك لەم ماددانە لەخۆدەگرن، جا بە شێوەی یاریدەدەر لە ڕێگەی دەمەوە یان وەكو گیراوە، مەرهەم یان كرێم كە ڕاستەوخۆ بۆ گرنگیدان بە پێست بەكار دەهێنرێن. سوودی دژەئۆكسانەكان بۆ پێست بیتییە لە: كەمكردنەوەی كاریگەریی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی لەسەر DNAی خانەكانی پێست، هێشتنەوەی شێداریی پێست، هاندانی دروستبوونی پرۆتینەكانی كۆلاجین و ئیلاستین Elastin، كەمكردنەوەی لۆچبوون و پنتی تاریك لە پێستدا، هاندانی زووتر چاكبوونەوەی پێست پاش هەر برین و زیانێك بەهۆی هاندانی نوێبوونەوەی خانەكانی پێست، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن، لەگەڵ نەرمكردنەوەی پێست.

Top