نووسەری كورد(فەرزین كەریم) ڕۆمانێكی نوێی بڵاوكردەوە

نووسەری كورد(فەرزین كەریم) ڕۆمانێكی نوێی بڵاوكردەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی 21/2/2023 لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك,لە ناوەندی ڕۆشنبیری ئاشتی لە شاری هەولێر ڕێوڕەسمی ناساندن و واژووكردنی نوێترین كتێبی نووسەر(فەرزین كەریم) بە ڕێوەچوو .

نووسەری كورد(فەرزین كەریم) ڕۆمانێكی نوێی بڵاوكردەوە

ڕۆمانی(زمانبڕین) كە ناونیشانی نوێترین بەرهەمی چاپكراوی ئەم نووسەرەیە, ڕۆمانەكە لە 374 ڵاپەڕە پێكدێت و بە تیراژی هەزار دانە لە چاپخانەی دانیشفەڕ چاپکراوە و نەخشەسازیی بەرگ و ناوڕۆکی لەلایەن (شاخەوان جەعفەر) کراوە و لەسەر ئەرکی نووسەر چاپکراوە.

نووسەری كورد(فەرزین كەریم) ڕۆمانێكی نوێی بڵاوكردەوە

زمانبڕین,,تێشك دەخاتە سەر كێشەی زمانی كوردی لە باكووری كوردستان, ئەم كتێبە تا ڕادەیەكی زۆر مێژوویە چونكە تیشك دەخاتە سەر سەد ساڵ زیندانیكردنی زمانی كوردی,لەبەر ئەوەی هەوێنی ئەم كتێبە لەسەر زمانی كوردی و ئاخاوتنە (فەرزین كەریم) هەوڵیداوە كە ووشەی بیانی بەكار نەهێنێت و زیاتر پشتی بە زاراوەو ووشەی تەواو كوردیی بەستووە, هاوكات هەروەكو خۆی ئاماژەی پێدا:بۆ ئەوەی هەستی نەژادپەرستیشم تێدا باڵادەست نەبێت، پێم لەسەر کەزەب و جەرگی خۆم داناوە و وشەیەکی ناکوردیم، لە سێ شوێن بەکار هێنا .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

نووسەری كورد(فەرزین كەریم) ڕۆمانێكی نوێی بڵاوكردەوە
نووسەری كورد(فەرزین كەریم) ڕۆمانێكی نوێی بڵاوكردەوە
نووسەری كورد(فەرزین كەریم) ڕۆمانێكی نوێی بڵاوكردەوە
Top