پەیوەندیی خۆراك بە شێرپەنجەوە

پەیوەندیی خۆراك بە شێرپەنجەوە

هەموو ساڵێك لە چواری شوبات كە ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەیە، پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە خۆراكی هاوسەنگ ڕۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە. جگە لە هۆكاری بۆماوەیی (جینەكان)، ژینگە، سترێس..تاد، زیاد خواردنی شەكر و شیرینی زیاد هاوكات لەگەڵ كەم خواردنی سەوزە، میوە، پاقلەمەنییەكان، هەروەها دانەوێڵەی تەواو، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات. لە لایەكی دیكە، زیاد خواردنی خۆراكی پرۆسێسكراو كە هاندەرن بۆ زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، هۆكاری هاندەرترن بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، هەروەها ئەو خۆراكانەی كە ئاستی هەوكردن Inflammation لە لەشدا بەرزدەكەنەوە ئەگەر بە بڕی زیاد بخورێن، وەك: نانی سپی، گۆشتی سوور، هۆت دۆگ، برنجی سپی، كراكەر و پاستا، سۆدا و شلەمەنییە شیرینكراوەكان، لەگەڵ ئەو خۆراكانەی كە لە زەیتی زۆر گەرمدا سوور دەكرێنەوە Deep fried foods هاوكات لەگەڵ كەمیی ماددە خۆراكییە گرنگەكاندا، هاندەری ترن بۆ شێرپەنجە.

 

Top