ئایا تەباخی گاز هەوای ناوماڵ پیس دەكات؟

ئایا تەباخی گاز هەوای ناوماڵ پیس دەكات؟

تەباخی گاز Gas stove بە دوو ڕێگە هەوای ناوماڵ پیس دەكات: لەكاتی سووتانی گازدا نایترۆجین و ئۆكسجین یەك دەگرن و ئۆكسیدی نایتریك Nitric oxide و دووەم ئۆكسیدی نایترۆجین دروست دەبن، كە پاش هەڵمژینیان دەبنە ئەگەری سووتانەوەی سییەكان، هەروەها سووتانی گاز یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن و تەنۆلكەی ورد و فۆرمەلدیهاید Formaldehyde پەیدا دەكات، كە زیانی تەندروستیی جیاوازیان هەیە، بەتایبەتی بۆ كۆئەندامی هەناسە و كۆئەندامی دڵ و سووڕان. باسی ئەمەش كراوە كە تەباخی گاز هەتا لەكاتی كوژاندنەوەشدا ئاوێتەی ژەهراوی پەیدا دەكات وەكو بەنزین كە ماددەیەكی شێرپەنجەییە، لەگەڵ چەند ماددەیەكی دیكەی وەكو زایلین، تۆولین و ئیتیل بەنزین Ethylbenzene كە ماددەی شێرپەنجەیین و زیان بە كۆئەندامی هەناسە دەگەیەنن. بۆ كەمكردنەوی زیانەكان واباشترە كە شەفاتە (kitchen hood) لەسەر تەباخ دابنرێت و هەواكێش(ساحبە) ی هەوا لە شوێنیكی گونجاوی ژووردا بۆ هەواگۆڕكێ دابنرێت.

 

Top