پرۆتینی سۆیا بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆڵ

پرۆتینی سۆیا بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆڵ

لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە پرۆتینەكانی پاقلەی سۆیا Soyabean proteins ڕۆڵیان هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵ، بەتایبەتی پرۆتینی گلایسینین Glycinin و ب-كۆنگلایسینین B-conglycinin، هەروەها ڕۆڵیان هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا، ئەمەش هەنگاوێكی كاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشیی دڵ. ئاماژە بەمەش كراوە كە پرۆتینەكانی سۆیا ئەگەری زیادبوونی چەوری لە جگەردا كەم دەكەنەوە بە هۆی ڕێگرتن لە دروستبوونی ترشە چەورییەكان و هەڵمژینی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL. باسی ئەمەش كراوە كە كاریگەریی پرۆتینەكانی سۆیا بۆ دابەزاندنی چەورییەكانی خوێن زیاترە لە كاریگەریی دەرمانەكانی دابەزاندنی چەورییەكانی خوێن كە بە ستاتینەكان Statins ناسراون.

Top