لەیلی یەكەم گۆرانی تایبەت بە خۆی بڵاوكردەوە
لە ماوەكانی ڕابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرهەمی هونەرمەندانی دیكەی دەگوتەوە, بەڵام داجار لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب یەكەم گۆرانی تایبەت بە خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
خانمە گۆرانیبێژ (لەیلی) كە خەڵكی بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە یەكەم بەرهەمی گۆرانی بەناوی(یادی جاران) بە شێوەی ڤیدیۆ كیلیپ بڵاوكردەوە, تێكست و موزیكی ئەم بەرهەمە لە لایەن(سمكۆ فەیزی) ئامادەكراوە, هەروەها (سەعید تورابی) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوەو لە شاری بۆكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە .
ئاسۆ كاكەیی