وشكبوون و شكانی نینۆك

وشكبوون و شكانی نینۆك

نینۆك لە چەند چینێكی پرۆتینی بە ناوی كیراتین Keratin پێكهاتووە، كە نینۆك لە شكان دەپاریزن. وشكبوون و شكان یان قڵیشانی نینۆك Brittle nails زیاتر لە ئافرەتدا بەدی دەكرێت لە ئەنجامی كەمبوونەوەی شێداریی نینۆك، یان زیادبوونی شێداریی نینۆكەكان، هۆكارەكان ئەمانەن: زیاد شووشتن و وشككردنەوەی نینۆكەكان، زیاد بەركەوتنی نینۆكەكان بە ماددەی پاككەرەوە و ماددەی لابەری بۆیە، یان پۆلیشی نینۆك، بەساڵاچوون كە دەبێتە هۆی تەنكبوونی نینۆكەكان، كەمیی كانزای ئاسن لە لەشدا، سستبوونی گلاندی دەرەقی، گرفت لە سووڕی خوێنی پەنجەكاندا. چارەسەركردن: بەكارهێنانی ئاوێتەیەكی شێداركەرەوە وەكو لانۆلین Lanolin بەتایبەتی پاش شووشتنی دەستەكان و پێش نووستن، بەكارهێنانی دەستكێش بۆ هەموو شووشتنەكانی ناوماڵ كە مادەی پاككەرەوەی تێدا بەكاردێت، بەمەبەستی پاراستنی نینۆكەكان لە بەركەوتن بە ماددە كیمیاییەكان، دووركەوتنەوە لە بەركەوتنی زیادی دەستەكان بە سەرما و كەشی وشك، بۆ لابردنی بۆیەی نینۆك ئاوێتەی ئەسیتۆن بەكاربهێنە، هەروەها بەكارهێنانی ئاوێتەی بەهێزكردنی نینۆك Nail hardener.

Top