كاریگەرییەكانی سترێسی درێژخایەن لەسەر تەندروستی
هەستكردن بە سترێسی ماوەكورت وەكو كاردانەوەیەكی بایۆلۆژیی بەشیكی ئاساییە لە ژیانی رۆژانەدا، بەڵام كە سترێس دەبێتە درێژخایەن Chronic stress ئەوا كاریگەریی سەخت دەكاتە سەر تەندروستی. سترێس هۆكارە بۆ زیاد دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیسۆڵ Cortisol و ئەدرینالین Adrenaline كە یارمەتی لەش دەدەن بۆ بەرەنگاربوونەوە، بۆنموونە بە شێوەی زیادبوونی لێدانەكانی دڵ و خێرابوونی هەناسە. سترێسی درێژخایەن بۆ ماوەیەكی زۆر فشار دەخاتە سەر لەش، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە چەند حاڵەت و نەخۆشییەك زیاد دەكات وەكو: نەخۆشیی دڵ، نۆرەی دڵ، جەڵتەی مێشك، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، زیادبوونی كێش و قەڵەوی، لاوازبوونی سستمی بەرگریی لەش، گرفت لە بیرهاتنەوە و تەركیزكردندا، گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس، گرفتەكانی خەو، سەرئێشە، ئازار و گرژبوونی ماسوولكەكان، سووتانەوەی پێست، هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە، خەوزڕان، هەستكردن بە هیلاكیی جەستەیی، پەستی، هەروەها خەمۆكی.